«دەخوازین پەیوەندییەكی نایابمان هەبێت»

11:51 - 2024-04-22
عیراق
83 جار خوێندراوەتەوە
دیداری سەرۆك كۆمار و باڵیۆزی توركیا

سەرۆك كۆمار و باڵیۆزی توركیا، پتەوكردنی پەیوەندییەكان و پرسە ئیقلیمییەكان و سەردانەكەی سەرۆك كۆماری توركیا بۆ عیراقیان تاوتوێكرد.
دوێنێ، لە بەغدا، د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، پێشوازی لە عەلی رەزا گونای باڵیۆزی توركیا لە عیراق، كرد و جەختیانكردەوە لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندی و هاریكارییەكانی نێوان هەردوو وڵات و كاری هاوبەش لە ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمی بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی لەناوچەكەدا.
سەرۆك كۆمار، خواستی عیراقی خستەڕوو كە دەخوازێت پەیوەندیی نایابی لەگەڵ توركیای دراوسێی لە ئاستە جیاجیاكاندا هەبێت، هەروەها بە پەرۆشە بۆ بنیاتنانی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی برا و دۆست لەسەر بنەمای رێزگرتن لە سەروەری و دەستوەرنەدان لە كاروباری ناوخۆ.
باڵیۆزی توركیاش، خواستی وڵاتەكەی بۆ چەسپاندنی هاریكاری و هاوئاهەنگی دووپاتكردەوە لەپێناوی هێنانەكایەی لێكتێگەیشتنی هاوبەش سەبارەت بە بابەتەكانی نێوان هەردوو وڵات و پرسە ئیقلیمییەكان. هەروەها ئامادەكارییەكانی سەردانی سەرۆكی توركیای بۆ عیراق خستەڕوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان