ماددەی هۆشبەر، 470 بەكارهێنەر و بازرگانی خستووەتە زیندانەوە

12:08 - 2024-04-22
کوردستان
182 جار خوێندراوەتەوە
#رێژەکە بەراورد بە ساڵی رابردوو کەمترە

لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك زیاتر لە 470 كەس لەسەر بەكارهێنان و بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەكانەوە، دەستگیركراون.
بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەكان «لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا 31/3/2024، لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك  471 كەس لەسەر بەكارهێنان و بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەكانەوە دەستگیركراون، كە 201 كەس بەكارهێنەر و 270 كەسیش بازرگان بوون و 39 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆر و 1672 شیت حەبی هۆشبەری پزیشكی، دەستیان بەسەردا گیراوە».
ئامارەكان ئەوە دەردەخەن كە «بازرگانی و بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان لە هەرێمی كوردستان بەراورد بە سێ مانگی سەرەتای ساڵی 2023، كەمبووەتەوە و تێكڕاش لە ساڵی 2023دا، 3552 كەس لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، دهۆك و سلێمانی لەسەر بەكارهێنان و بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەكانەوە دەستگیركراون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان