یاسین ئەحمەد کاروان محەمەد
مێژووی دەرچواندنی رۆژنامە و گۆڤار له قەزای بازیان تازەیە و دەگەڕێتەوە بۆ دوای راپەڕینی ساڵی 1991، ئەمەش بەهۆی ئەوەی بازیان ناوچەیەکی کشتوکاڵی و گوندنشین بووە و ژمارەی دانیشتوانی کەم بووە و جووڵە و بزاوتی رۆشنبیری سنووردار بووە.
بەڵام لە ساڵانی بیستی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه لە قەزای بازیان چه‌ندین خوێنده‌وار و رۆشنبیر هەبوون که گرنگییان به رۆژنامه و گۆڤار و بڵاوکراوه‌کان داوه، هاوکاری بڵاوکراوه کوردییه‌کانیان کردووه که له سه‌ره‌تای ده‌رچوونیاندا بوون به تایبه‌ت له شاری سلێمانی، فه‌قێ محه‌مه‌دی هه‌مه‌وه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وکاتی ناحیه‌ی بازیان یه‌کێك بووه له‌و رۆشنبیر و خوێنده‌وارانه‌ی که به‌رده‌وام رۆژنامه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی خوێندووه‌ته‌وه به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له شاری سلێمانی ده‌رچوون، بۆ هاوکاری رۆژنامه‌کان هاوبه‌شی (اشتراك) به‌رده‌وامی رۆژنامه‌کانی کردووه، به‌رده‌وام چه‌ند دانه‌یه‌ك له‌و بڵاوکراوانه ره‌وانه‌ی بازیان کراوه، بۆ نموونه: رۆژنامه‌ی ژیانه‌وه له لیستی ناوی ئه‌و که‌سانه‌ی هاوبه‌شی ساڵانه‌ی رۆژنامه‌که‌یان کردووه له ساڵانی (1924– 1925) ناوی فه‌قێ محه‌مه‌دی هه‌مه‌وه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه و ره‌شید نامیق ئه‌فه‌ندی نووسه‌ر (کاتب)ی ناحیه‌ی هێناوه که بڕی چوار روپیه و هه‌شت ئانهیان وه‌ك ئابوونه‌ی ساڵانه ناردووه بۆ رۆژنامه‌کە.
لە ساڵانی بیستی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه لە قەزای بازیان چه‌ندین خوێنده‌وار و رۆشنبیر هەبوون که گرنگییان به رۆژنامه و گۆڤار و بڵاوکراوه‌کان داوه
لە هەولێریشەوە
هه‌روه‌ها له هه‌ولێریشه‌وه بڵاوکراوه‌کان گه‌یشتوونه‌ته بازیان و نووسه‌ر و خوێنه‌ری خۆیان هه‌بووه له بازیاندا، بۆ نموونه: مه‌حمود فه‌همی هه‌مه‌وه‌ندی دانیشتووی بازیان، له چه‌ند ژماره‌یه‌کی گۆڤاری (رووناکی)دا که له هه‌ولێر ده‌رچووه بابه‌تی بڵاوکردووه‌ته‌وه.
چه‌ندین نووسه‌ری بازیانی له گۆڤار و رۆژنامه‌کاندا بابه‌تیان بڵاوکردووه‌ته‌وه، بۆ نموونه: فه‌قێ محه‌مه‌دی هه‌مه‌وه‌ندی خەڵکی گوندی مۆرتکەی بازیان له رۆژنامه‌ی ژیان ژماره (247) له (26/حوزه‌یران/1930) به ناوی (فقیه موحه‌مه‌د ئاغا مودیری ناحیه‌ی بازیان) وتارێکی له لاپه‌ڕه سێ‌دا بڵاوکردووه‌ته‌وه، بەم پێشەکییە دەستپێدەکات (ئیمه که چه‌ند ئهشخاسیك له عشائیردا حکومه‌ت ئینتیخاب و به مودیری ناحیه ته‌عینی فهرموین، نه مه‌کته‌بلی وه نه مونهوهرین، لازم و واجیبه جیددهن فیداکارانه بو وه‌ته‌ن وه میلله‌ته‌که‌مان خزمه‌ت بکه‌ین خزمهتهکهیش وه‌کو چی بی: ته‌رغیب و ته‌شویقی ئه‌هالی بۆ مه‌عاریف وه پیشکهوتینی، جه‌هد و سه‌عی بۆ دروستکردنی ریگای ئوتوموبیل بۆ دێهاته‌کان).
هەروەها مەحمود فەهمی لە ژمارەکانی (288 – 289 – 294 – 303)ی رۆژنامەی ژیاندا وتار و بابەتی کۆمەڵایەتی و مێژوویی بڵاوکردۆتەوە.
گۆڤار و بڵاوکراوەکان
دوای راپەڕینی ساڵی 1991 چەندین بڵاوکراوە و گۆڤار و رۆژنامە لە قەزای بازیان دەرچوێندراوە، ئەگەر بە شێوەیەکی سنوورداریش بووبێت، گۆڤاری تۆکمە یەکەمین گۆڤار بووە کە لە بازیان دەرچوێندراوە لە ساڵی 1995، ئەم گۆڤارە لەلایەن کۆمیتەی رێکخستنی بازیانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە دەرچووە، گۆڤارێکی سیاسی گشتیی وەرزی بووە، بورهان رەحیم ماوەتی سەرنووسەری بووە، تەنها دوو ژمارەی لێ بڵاوکراوەتەوە، هەروەها بڵاوکراوەی (ڕاستییەکان) لەلایەن چەند مامۆستایەکی شارۆچکەی ئەڵایی لە ساڵی (1998) پێنج ژمارەی لێ بڵاوکراوەتەوە.
گۆڤاری (بازیان) وەرزە گۆڤارێکی رۆشنبیری گشتی بووە، ناوەندی رۆشنبیری بازیان دەریکردووە، نۆ ژمارەی لێ بڵاوکراوەتەوە، لە ساڵانی (2006 – 2011)، سەرەتا ناوی (چرکیان) بووە، پاشان بووە بە بازیان و لە کۆتایدا بووە بە ئەکتیڤ، سەرنووسەرانی بریتی بوون لە: ئازاد عەبدوڵا و رەفعەت فاتح.
بڵاوکراوەی شەبەنگ لە ساڵی (2006) لەلایەن دواناوەندی بازیان چوار ژمارەی لێ بڵاوکراوەتەوە، رۆژنامەی بازیان مانگنامەیەکی رۆشنبیری بووە و لە ساڵی (2007) چوار ژمارەی لێ بڵاوکراوەتەوە، هێمن ئاڵی سەرنووسەری بووە.