د.مەحمود عوسمان بۆ كوردستانی نوێ:

دەبێت بزانین سودانی چۆن كار لەسەر بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات

01:38 - 2024-04-22
کوردستان
109 جار خوێندراوەتەوە

د.مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری كورد، لە دیدارێكدا لەگەڵ كوردستانی نوێ، لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەرێمەوە، رایگەیاند: سەرۆك وەزیرانی عیراق رەنگە بیەوێت هەندێك لە كێشەكان لەگەڵ كورد، چارەسەر بكات.
راشیگەیاند: دەبێت چاوەڕوانبین بزانین لە دوای ئەوەی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە ئەمریكا هاتۆتەوە، چی دەبێت و چی روودەدات؟، دەبێت ماوەیەك چاوەڕوانبین و بزانین چی دەكات و بەنیازی چییە؟ چۆن كار لەسەر بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات، چونكە ئێستا پرسی بودجە و مووچە، پرسێكی سەرەكییە.
 لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستانیشەوە، دەڵێت: دەبێت هەوڵبدەین هەڵبژاردنێك بێت، هەموولایەك تێیدا بەشداربن.

تەواوی دیدارەكە لە ژمارەی داهاتوودا بڵاودەكەینەوە

بابەتە پەیوەندیدارەکان