زنجیرەی بردنەوەی نازناوەكانی بایرنی راگرت

09:55 - 2024-04-23
وەرزش
41 جار خوێندراوەتەوە
چاڤی ئەلۆنسۆ

بەر لەوەی یارییەكانی خولی یانەكانی ئەڵمانیا كۆتاییببێت و پاش تەواو بوونی یاریەیكانی هەفتەی 30 و هەرچەندە هێشتا 4 هەفتە لە یارییەكانیشی ماوە بكات، یانەی بایەر لیڤەركوزن نازناوی پاڵەوانی ئەمساڵی خولی پلە یەكی ئەڵمانیای بەسەركردایەتیی چاڤی ئەلۆنسۆسی ئیسپانی دەستەبەر كرد.

ئەم نازناوە هەر نازناوێكی ئاسایی نییە و بەس، بەڵكو نازناوەكە گرنگییەكەی لەم خاڵانەی لای خوارەوەدایە:
*بۆ یەكەمین جارە لەمێژووی خۆیدا ئەم یانەیە دەبێتە پاڵەوانی خولەكە.
*ورەزی ئایندە لە چامپیۆنس لیگدا بەشداریی دەكات.
*چاڤی ئەلۆنسۆی ئیسپانی توانی زنجیرەی بردنەوەی یەك لەسەری یەكی نازناوەكانی بایرن مونیش رابگرێت، پێشتر بایرن مونشن لەوەرزی 2012-2013 – ەوە تا ساڵی پار 2022-2023 كە 11 ساڵی رەبەق دەكات، نەیهێشتووە هیچ یانەیەكی تر  لە ئەڵمانیا ئەم نازناوە بباتەوە، بەڵام وا وەرزی 2023-2024 چاڤی و بایەر لیڤەركوزن ئەم ریكۆردەی راگرت.
*جگەلەوانەش بایەر لیڤەركوزن چووە پلەی سێیەمی ئەو یانانەی ئەڵمانیا کە توانیویانە زوو نازناوی پاڵەوان یەكلا بكەنەوە، بایرن مونشن لە پلەی یەكەم و دووەمدایە، یەكەم جار وەرزی 2013-2014 بەسەركردایەتی پیپ گواردیۆلا لە هەفتەی 27 دا نازناوی یەكلا كردۆتەوە، دووەمیش وەرزی 2012-2013 بووە كەلە هەفتەی 28 دا نازناوی پاڵەوانی یەكلا كردۆتەوە، بایەر لیڤەر كوزنیش لە پلەی سێیەمدایە لەم رووەوە كاتێك ئەمساڵ لە هەفتەی 29 دا نازناوی یەکلایی کردەوە، بایرن وەرزی 2027-2018 ئەمیش هەر لەم هەفتەیەدا ئەو وەرزە نازناوی یەكلا كردۆتەوە، بایرن لە پلەی چوارەمیشدایە بەوەی 3 وەرزی تریش لە هەفتەی 30 دا نازناوی یەكلا كردۆتەوە.

 

بایرن مونشن لەوەرزی 2012-2013 – ەوە تا ساڵی پار 2022-2023 كە 11 ساڵی رەبەق دەكات، نەیهێشتووە هیچ یانەیەكی تر  لە ئەڵمانیا ئەم نازناوە بباتەوە

*جگەلەمانەش تا ئەم هەفتەیەی یارییەكانیش لیڤەر كوزن هیچ یارییەكیشی لە خولەكەدا نەدۆڕاندووە (25 بردنەوەو 4 یەكسانبوو) ی هەیە.
*لە هەموو ئەمانەش گرنگتر، شەوی یەکشەممەی رابردوو 1-1 لەگەڵ ب.دۆرتمۆند یەکسان بوو، بەم ئەنجامەش ریکۆردی زنجیرەی نەدۆڕاندنەکانی لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاند گەیاند بە 45 یاریی.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان