پێزانین بۆ میوانە نوێیەكەی خولی نایابی كوردستان

09:59 - 2024-04-23
وەرزش
42 جار خوێندراوەتەوە

لاپەڕەی وەرزش


ئەمساڵ تیپی تۆپی پێی یانەی رزگاری لە سنوری گەرمیان، ئاستێكی باشی لە خولی پلە یەكی یانەكانی كوردستاندا پێشكەش كردوو بە شایستەیی و لێهاتوویی خۆی توانی بگاتە خولی نایابی یانەكانی كوردستان و وەرزی ئایندە لەو خولەدا یاریی دەكات.
ئەم وەرزە لە خولی پلە یەكی یانەكانی كوردستاندا، هەردوو یانەی پیشەسازی یەكەمی خولەكە و رزگاری دووەمی خولەكە توانیان لە نێو 16 یانەی بەشداری ئەم خولەوە بگەنە خولی نایابی یانەكانی كوردستان، پیشەسازی بە كۆكردنەوەی 37 خاڵ و رزگاری بەكۆكردنەوەی 35 خاڵ ئەو پلانەیان گرت و ئەو دەستەكەوتە گەورەیەیان بۆ خۆیان و یانەكەیان و هاندەرانی سنورەكەیان دەستەبەركرد.
ئەم سەركەوتن و دەستكەوتەی یانەی رزگاری جێگای شانازی و ستایشی هەموو لایەك بووە، ئەوەتا وەفدێكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان كە لە شێخ ئەحمەدی نۆكان ئەندامی مەكتەبی سیاسی و  لێپرسراوی ئیدارەو داریی گشتی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و سالار مەحمود ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبندی 11 ی گەرمیان و چەند لێپرسراوێكی تر پێكهاتبوو، سەردانی یانەكەیان كردو پیرۆزبایی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانیان بە ئیدارە و لێپرسراوان و هاندەرانی یانەكە گەیاند و خەڵاتی تایبەتی سەرۆك بافڵ-یشیان پێشكەش بە یاریزانانی یانەكە كرد.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان