جه‌واد حه‌یده‌ری
مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د، كه‌سایه‌تییه‌كی فڕه ره‌هه‌نده و پێویسته له چه‌ند لایه‌نێكه‌وه خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت، مامۆستا وه‌ك مافناس، پارێزه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس، ئه‌دیب، شاعیر، چیرۆكنووس، رۆماننووس، سیاسه‌تمه‌دار و وه‌رگێڕ كاری كردووه و له هه‌ر یه‌ك له‌و بوارانه‌دا، تواناكانی خۆی به باشی به‌كارهێناوه و جێ په‌نجه‌ی دیاره. ساڵی 1914 له شاری سلێمانی له‌دایكبووه و ره‌مزی فه‌تاحی مامی كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر هه‌بووه. مامۆستا ساڵی 1937 كۆلێژی مافی له به‌غدا ته‌واو كردووه. خزمه‌تێكی زۆری به كوردایه‌تی و بزاڤ و ئه‌ده‌بی كوردی كردووه و به یه‌كێك له سه‌ركرده دیاره‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م داده‌نرێت. ماوه‌یه‌ك لهمهوپێش كۆبهرههمهكهی بڵاو كرایه‌وه، كه له 15 كتێب پێكهاتووه و بوار نووره‌دین ئاماده‌ی كردووه.
له‌م كۆبهرههمانهدا جگه له‌وه‌ی چه‌ندین شیعر و به‌رهه‌می مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د ساغكراوه‌ته‌وه، بۆ یه‌كه‌مینجار رۆمانێکی مامۆستا به ناوی ئاكۆ بڵاوده‌بێته‌وه
كتێبی یادگار و هیوا
شیعر و په‌خشانه‌كانی مامۆستایه له ساڵی 1932 بۆ 1981، ئه‌م كتێبه به چه‌ند قۆناغێك ئاماده و ساغ كراوه‌ته‌وه، له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كاری كتێبه‌كه ده‌ڵێت: بۆ یه‌كه‌مجاره هه‌ندێك له شیعر و هۆنراوه‌كانی مامۆستا ساغ كراونه‌ته‌وه، كه پێشتر، یان كه‌س نه‌یزانیوه، كه هی ئه‌ون، یان بڵاو نه‌كراونه‌ته‌وه. ده‌شڵێت: بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م كتێبه، جگه له به دواداچوونه‌كانی خۆمان و دۆزینه‌وه‌یان له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كاندا، هه‌روه‌ها كه‌ڵكمان له ساغكردنهوهكانی ره‌حمه‌تی ئومێد ئاشنا و مامۆستا عومه‌ر مارف به‌رزنجی-یش وه‌رگرتووه.
كتێبی الاكراد والعرب-به زمانی عه‌ره‌بی و كوردی
ئه‌م كتێبه به زمانی عه‌ره‌بی نووسراوه و بۆ یه‌كه‌مجار ساڵی 1937 له چاپخانه‌ی نه‌جاح له به‌غدا چاپ كراوه. چاپی دووه‌می ساڵی 1961 مام جه‌لال به ناوی خوازراوی «پیرۆت» پێشه‌كی بۆ نووسیوه و له چاپخانه‌ی سه‌ڵاحه‌دین له به‌غدا چاپ كراوه. چاپی سێهه‌می ساڵی 1988 هۆمه‌ر شێخ مووس پێشه‌كی بۆ نووسیوه و له سوید چاپ كراوه. چاپی چواره‌می ساڵی 1998 له لایه‌ن ده‌زگای ئارارات چاپ كراوه، چه‌ند جارێكی تریش چاپ كراوه‌ته‌وه. «بوار نووره‌دین»ی ئاماده‌كار ده‌ڵێت: كتێبه عه‌ره‌بییه‌كه مامۆستا و شاره‌زا له زمانی عه‌ره‌بیدا «حسێن حه‌سه‌ن» پێیداچووه‌ته‌وه. وه‌رگێڕانی ئه‌م كتێبه‌یش له كۆبهرههمهكهدایه، كه پێشتر به ناوی خوازراوی «رێبین» بڵاوكراوه‌ته‌وه و به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانمان، ره‌حمه‌تیی «ئومێد ئاشنا» بووه، هه‌روه‌ها ئه‌م كتێبه ئه‌مساڵ له لایه‌ن «نه‌رمین عوسمان»یشه‌وه جارێكی تر وه‌رگێڕدراوه‌ته‌وه. كتێبه‌كه بچووكه، به‌ڵام له ناوهرۆكهدا بابه‌تی گرنگی تێدایه و كاتی خۆی مامۆستا له‌سه‌ر ئه‌م كتێبه دادگایی كراوه.
كتێبی كوێره‌وه‌ری
ئه‌م كتێبه له پێنج چیرۆك پێكهاتووه، كه سه‌ره‌تا له گۆڤاری گه‌لاوێژدا بڵاوی كردوونه‌ته‌وه و بۆ یه‌كه‌م جاریش ساڵی 1959 له به‌غدا چاپ كراوه، مامۆستا بۆ كتێبه‌كه كه‌مێك ده‌ستكاری چیرۆكه‌كانی كردووه.
ژانی گه‌ل
سه‌ره‌تا چه‌ند به‌شێكی ئه‌م رۆمانه له «گۆڤاری رزگاری»دا بڵاوكراونه‌ته‌وه. ئه‌و كاته له‌به‌ر باردۆخی ناله‌باری سیاسیی عیراق، نووسه‌ر شۆڕشی جه‌زائیری تێدا ته‌وزیف كردووه. رۆمانه‌كه كراوه به فارسی و هاوكاتیش كراوه به فیلم. ره‌نگه ئه‌م رۆمانه ته‌نها به‌رهه‌می بێت، كه به باشی كه‌وتووه‌ته به‌رچاوی خوێنه‌ران، چونكه یه‌كه‌م چاپی دكتۆر كه‌مال فوئاد ئاماده‌ی كردووه و مامۆستایش پێیدا چووه‌ته‌وه.
رۆمانی دڕك و گوڵ
سه‌ره‌تا به‌شی یه‌كه‌م و دووه‌می وه‌كو چیرۆكێكی درێژ له وڵاتی سوێد ساڵی 1992 بڵاوكراوه‌ته‌وه و پاشان ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك، هه‌ر سێ به‌شه‌كه‌ی وه‌ك رۆمان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
رۆمانی هه‌رزه‌كاری
ههرزكاری دوو به‌رگه، به‌رگی یه‌كه‌می یه‌كه‌م جار ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك ساڵی 2006 بڵاوی كردۆته‌وه و به‌رگی دووه‌میشی بۆ یه‌كه‌مجاره له‌م كۆبهرههمهدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
رۆمانی ئاكۆ
ئه‌م رۆمانه‌یش یه‌كه‌م جاره بڵاوده‌كرێته‌وه.
به‌شێك له بیره‌وه‌رییه‌كانی برایم ئه‌حمه‌د
چه‌ند به‌شێكی ئه‌م بیره‌وه‌رییانه پێشتر له چه‌ند شوێنێكدا بڵاوكراونه‌ته‌وه. له به‌شێك له بیره‌وه‌رییه‌كانیدا مامۆستا باسی سه‌رده‌می منداڵی و خوێندن و گه‌نجێتی و هاوكات باسی رۆڵی بێكه‌سی شاعیر و رهشوڵ ده‌كات، له خۆپیشاندنه‌كانی به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی له 6/9/1930دا، هه‌روه‌ها به وردی باسی دوو ساڵ زیندانی خۆی ده‌كات (17/4/1949-14/3/1951).
بابه‌ته‌كانی برایم ئه‌حمه‌د له گۆڤاری گه‌لاوێژدا
به‌شێكی نووسینه‌كانی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌ده، كه تا ئێستا ساغ كراوه‌ته‌وه. له‌و باره‌یه‌وه بوار نووره‌دینی ئاماده‌كار ده‌ڵێت: بابه‌تێكی گرنگ له‌م كتێبه‌دا ساغكردنه‌وه، یان دووباره ئاماده‌كردنه‌وه‌ی ته‌وه‌ره‌یه‌كی گرنگی گۆڤاره‌كه‌یه، كه برایم ئه‌حمه‌د له‌ژێر ناونیشانی «گه‌لاوێژ و خوێنده‌وارانی»دا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كردوون و له كێشه و گرفت و ئاسته‌نگه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی بواری روشنبیری و به‌تایبه‌تیش گۆڤاره‌كه دواوه، كه هه‌ندێك پێیان وا بووه، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ مامۆستا عه‌لادین سه‌جادیدا وه‌ڵامی خوێنهرایان داوه‌ته‌وه، كه ئێمه پێمان وایه مامۆستا سه‌رپه‌رشتیی ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه‌ی گۆڤاره‌كه‌ی كردووه، كه كۆمه‌ڵێك زانیاریی گرنگی له‌باره‌ی په‌یام و ئامانجی مامۆستای تێدایه، كه له 10 ساڵی ده‌ركردنی گۆڤاره‌كه‌دا خه‌باتی بۆ كردوون، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك گرفت و كێشه‌ی بواری رۆشنبیریی كوردیی ئه‌و سهروبهندهمان بۆ ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌وه‌یشمان له‌لا ئاشكرا ده‌كات، كه مامۆستا برایم به چ ده‌رده‌سه‌رییه‌ك ئه‌و گۆڤاری ده‌ركردووه.
ئاماده‌كار له‌و دوو به‌رگه‌ی گه‌لاوێژدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه هه‌موو نووسینه‌كان به رێنووسی نوێ و به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری شێوازی نووسینی مامۆستا بكرێت ئاماده‌كراون، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری ئێستا بتوانێت كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرێت. هه‌ر وشه و رسته‌یه‌كیش پێویستی به روونكردنه‌وه هه‌بووبێت، له په‌راوێزدا ئاماژه‌ی پێكراوه.
وه‌رگێڕانه‌كانی مامۆستا برایم له گۆڤاری گه‌لاوێژدا
له‌م كتێبه‌دا هه‌ندێك له وه‌رگێڕانه‌كانی مامۆستا له گۆڤاری گه‌لاوێژدا ساغ كراونه‌ته‌وه و سێ ته‌وه‌ره‌یه، یه‌كه‌میان چیرۆكه، كه كۆمه‌ڵێك چیرۆكی نووسه‌رانی جیهانی وه‌كو باڵزاك، تۆماس ئه‌له‌ند، چیخۆف، هانس كریستان ئه‌ندرسۆنی دانیماركی، مۆپاسانی فڕه‌نسی، گۆرگی، كارل كاوسین، تۆلستۆی. به‌شی دووه‌م بابه‌تی گشتییه و هه‌وڵی داوه كولتووری خه‌ڵكی كوردستان ده‌وڵه‌مه‌ند بكات. ته‌وه‌ره‌ی سێهه‌میش كۆمه‌ڵێك بابه‌تی مێژووییه، كه په‌یوه‌ندی به مێژووی كورده‌وه هه‌یه.
دوایین كتێبی كۆبهرههمهكه، بیبلیۆگرافیای كتێبه‌كانی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د و ساغكردنه‌وه‌ی به‌شێكی نووسینهكانییهتی، كه له حه‌وت ته‌وه‌ره پێكهاتووه:
یه‌كه‌میان بیبلیۆگرافیای كتێبهكانێتی 1937 - 2015
دووه‌میان: بیبلیۆگرافیای هه‌موو ئه‌و كتێبانه‌یه، كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌باره‌ی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌ده‌وه نووسراون 1995 – 2021
ته‌وه‌ره‌ی سێهه‌م پێڕیستی نووسینهكانێتی له كتێبی كوردیدا 1989 - 2010
ته‌وه‌ره‌ی چواره‌م: پێڕیستی هه‌موو ئه‌و نووسینانه‌یه، كه له‌باره‌ی مامۆستاوه نووسراون له كتێبی كوردیدا 1973 - 2010
پێنجه‌م ته‌وه‌ره بیبلیۆگرافیا و پێڕستی گۆڤاری گهلاوێژهدا له كتێبی كوردیدا 1984 - 2018.
شه‌شه‌م ته‌وه‌ره بیبلیۆگرافیانی گۆڤاری چریكه‌ی كوردستانه 2011 - 2018، كه له له‌نده‌ن به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی ده‌رچووه.
دوایین ته‌وه‌ره پێڕستی به‌شێكی نووسین و وه‌رگێڕانه‌كانی مامۆستایه له رۆژنامه و گۆڤاره‌كاندا 1932 - 1997.
بوار نووره‌دین ئاماده‌كاری کۆبەرهەمەکانی له كۆتاییدا ده‌ڵێت: ئامانج و په‌یامێكی دیاری مامۆستا برایم له كایه‌ی رۆشنبیردا، ته‌نها خزمه‌تكردن بووه به كولتووری خه‌ڵكی كوردستان، له‌به‌ر ئه‌مه زۆر به كه‌می ناوی خۆی له‌گه‌ڵ نووسینه‌كانیدا نووسیوه، یان هیچی بۆ نه‌نووسیون، یان به یهكدوو پیت ئاماژه‌ی به ناوی خۆی كردووه، ئه‌مه‌یش گه‌وره‌ترین گرفتی ساغكردنه‌وه‌ی بهرههمهكانیهتی. ته‌نانه‌ت له نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م و له‌گه‌ڵ ره‌حمه‌تیی «نه‌وشیروان مسته‌فا»دا، به‌بێ نووسینی ناوی خۆیان «كتێبی سوور»یان وه‌رگێڕاوه و له به‌غدا چاپ كراوه.
سه‌باره‌ت به كۆبه‌رهه‌مه‌كانی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د، ده‌ڵێت: راسته ئه‌م پڕۆژه‌یه من ئاماده‌م كردووه، به‌ڵام چه‌ند كه‌سێكی وه‌كو داده شاناز برایم ئه‌حمه‌د، مامۆستا سدیق ساڵح، هاوڕێم راسان موختار، د. محه‌مه‌د دلێر و چه‌ند پسپۆڕێكی دیكه، سه‌رپه‌رشتیار و هاوكارم بوون. هه‌روه‌ها گوتی: هیچ كارێكی مرۆڤ به بێ هه‌ڵه و په‌ڵه نابێت، یه‌كێك له ئه‌ركه گرنگه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌یش، به‌دواداچوون و ساغكردنه‌وه و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی پێشووتره، كه ئه‌مه‌یش سروشتێكی لێكۆڵینه‌وه‌یه. ئه‌م پڕۆژه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند به‌رهه‌مێكیان بۆ یه‌كه‌م جاره بڵاوده‌كرێنه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌وڵمان داوه، كه به باشترین شێواز ئاماده‌ی بكه‌ین و به جوانترین ته‌كنیك چاپ و بڵاوی بكه‌ینه‌وه.