خەمباری یان خەمۆک؟

11:49 - 2022-06-12
ژینگە
931 جار خوێندراوەتەوە

ئا: دڵسۆز عومەر

خەمباری لایەنێکی جیا نەکراوەی خەمۆکییە، بەڵام هەر کەسێکی خەمبار، توشبووی خەمۆکی نییە، جیاکردنەوەی ئەم دوانە گرنگە، چونکە خەمۆکی پێویستی بە چارەسەری پزیشکییە، بەڵام خەمبار تەنها بارێکی قورسی کاتییە، لە کاتێکدا کەسانێک روبەڕوی خەمۆکی دەبنەوە ئەوا بە ئاسانی بە روخساریانەوە دیارە و چەندین هۆکار هەن کە خەمۆکی دەردەخەن، ئەوانەی ئەم نەخۆشییەیان هەیە بەردەوام لە کاتی کۆبوونەوەدا خۆیان دەرناخەن، لەبەرچاوی چواردەور پێدەکەنن، قسەی خۆش دەکەن، بەڵام لە کاتێکدا کەسیان لە چواردەور نەبێت، هەست بەتەنیایی دەکەن، جگە لە چۆنیەتی بیرکردنەوە، نەخۆشی خەمۆکی کاریگەریی هەیە لەسەر جەستە، بەردەوام هەست بە ماندوێتی و ئازاری پشت و سەرئێشە دەکەن و خەویشیان ناڕێکە، لەم حاڵەتەدا پێویستە سەردانی پزیشکی شارەزا بکرێت، لە رێگەی دەرمان و چارەسەری دەروونییەوە رێنمایی بۆ کەسی نەخۆش دابنرێت.
کۆمەڵەی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی لە ئەمریکا دەڵێت: خەمۆکی بڵاوترین نەخۆشییە لە جیهاندا، پێشیان وایە ئاساییە لە هەر قۆناغێکی ژیانتدا تووشی ئەم نەخۆشییە ببیت، چونکە هەموو کەسێک ئەگەری توشبوونی خەمۆکی هەیە، خۆت یان کەسێکی نزیکت، ئەمەش بەهۆی سەختی ژیانەوە مرۆڤەکان هەستیان ناسک بووە، پێویستە هەر یەکێک لە ئێمە هاوکاریان بین و بەشێوەیەکی گەشبینانە لێیان بڕوانین.

سەرچاوە: مرض الاكتئاب

#ژینگە

بابەتە پەیوەندیدارەکان