ئاژەڵەکان نایەڵن گەشتیاران بخەون

11:54 - 2022-06-12
ژینگە
699 جار خوێندراوەتەوە

لە ئیسپانیا گوندێکی گەشتیاریی جوان هەیە بەناوی (ریبادێسلا) ژمارەی دانیشتووانەکەی پێنج هەزار و 700 کەسن، زۆربەی خەڵکەکەی بە کشتوکاڵ و راوە ماسی و خزمەتی گەشتیارانەوە خەریکن.
لە نزیک زۆربەی ماڵەکان ئاخوڕ و گەوڕی ئاژەڵان وەک مانگا و گا و مەڕ و بزن هەیە و پڕیەتی لە کۆڵیتی مریشک و جوجەڵەش، بۆیە خەڵکی گوند جگە لە کاسبیکردن بەو ماڵاتانەوە لەزەت لە دیمەن و سەداو دەنگە دەنگی ئەو ئاژەڵانە وەردەگرن بووەتە کەلتور و سیمای دیاری ئەو گوندە.
ساڵانە لە هەموو دونیا دەیان هەزار کەس روو لەو گوندە دەکەن و چەند رۆژێک لە ئوتێلەکانی سەر دەریاو پەڕگەی گوندەکە دەمێننەوە، چەند ساڵێکە قایمقام لەلایەن گەشتیارانەوە سکاڵایەکی زۆری بۆ دەچێت لەسەر دەنگە دەنگی پەلەوەر و ماڵاتی ناو گوند کە نایەڵیت خەڵک بەئارامی بخەون، بۆیە داوایان کردووە ئاژەڵ و پەلەوەرەکان لەناو گوند دور بخرێنەوە و دەنگە دەنگی قەل و قاز و کەڵەشێر و گا و مانگا و مەڕوبزن و هی تر بێزاریان کردون و لەگەڵ سپێدەی بەیان خەبەریان دەکەنەوە.
ئەنجومەنی گوند بەتوندی ئەو داوایەی گەشتیارانی رەتکردووەتەوە و نایانەوێت لەبەرئەوان سیمای گوند و شێوەی ژیان و گوزەرانیان بگۆڕن، لەناو گوندەکە چەند پۆستەرێکیان هەڵواسیوە و تیایدا نووسیویانە (ئێرە ژیانی گوندنشینانە).

سەرچاوە: Merkur.de

#ژینگە

بابەتە پەیوەندیدارەکان