بانکی ناوەندیی عیراق زیاتر لە یەک ملیار دۆلار دەخاتە بازاڕەوە

10:35 - 2024-04-24
ئابووری
26 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عیراق رایگەیاند: لە هەفتەی پێشوودا  بانکی ناوەندی  بڕی یەک ملیار و 354 ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە، واتە  رۆژانە 193 ملیۆن و 471 هەزار دۆلار.  ئەمەش لەچاو هەفتەی پێشووتردا  زیاترە، کە کۆی گشتی ئەو دۆلارەی کە خرابوویەوە بازاڕەوە  533 ملیۆن و 978 هەزار و 265 دۆلار بووە. جێگەی ئاماژەیە لە ماوەی پێشوودا دیناری عیراقی لەبەرامبەر دۆلاردا نرخەکەی بەهێزتر بووە. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان