حەسەن حەمود ئەلعەکیلی سەرۆکی بەڕێوبەرایەتی گشتی گومرگی عیراق بە رۆژنامەی (الصباح)ی راگەیاند: لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا، داهاتی خاڵە گومرگییەکان گەیشتۆتە 471 ملیار دینار، بەمشێوەیەش لەچاو هەمانکاتی ساڵی پاردا، داهاتەکە بەرێژەی 120 % ی زیادیکردووە، ساڵی پار لەهەمانکاتدا کۆی گشتی داهاتی خاڵە گومرگییەکان 257 ملیار دینار بووە. بە بۆچوونی ئەلعەکیلی هۆکاری ئەم زیادبوونەش دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵێک چاکسازیی کارگێڕیی و ژمێریاریی و چاودێریی و دژایەتیکردنی قاچاخچێتی، کە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بۆ خاڵە سنوورییەکان گیراوەتە بەر.