گەشەی ئابووری لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کەمیکردووە

10:36 - 2024-04-24
ئابووری
23 جار خوێندراوەتەوە

هەفتەی پێشوو سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە نوێترین راپۆرتیدا رایگەیاند: بەهۆی بەردەوامی جەنگی ئیسرائیل و حەماسەوە، گەشەی ئابووری لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کەمیکردووە. راشیگەیاند: لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا گەشەی ئابووری   لەم ناوچەیەدا گەیشتۆتە 2.7 %ئەمەش لەچاو گەشەی ئابووری لەسەرەتای ئەمساڵدا کەمترە کە رێژەکەی 2.9 % بوو. لەگەڵ ئەوەشدا سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێی وایە گەشەی ئابووریی  ناوچەکە لەمساڵدا بگاتە 2 % .

سەرچاوە: الصباح.

بابەتە پەیوەندیدارەکان