لە پشكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

كوردێك بووە بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی پارێزگای سەلاحەدین

10:59 - 2024-04-24
کوردستان
65 جار خوێندراوەتەوە

كوردستانی نوێ‌- ئیدریس جەبار 

د.ئەمین عەزیز جەواد كە ئەندامی مەڵبەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، وەك بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی پارێزگای سەلاحەدین، هەڵبژێردرا. 
لەوبارەیەوە د.ئەمین عەزیز لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ‌، رایگەیاند:  پۆستەكە، ماف و شایستەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە لە پارێزگای سەلاحەدین، وتیشی: وەك نوێنەرێكی كورد لە پشكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ سەرجەم لایەنەكاندا كاردەكەین و هەوڵدەدەین خزمەتی كورد و سەرجەم پێكهاتەكان بكەین بەبێ جیاوازی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان