رۆژی دووشه‌ممه 22/4/2024، له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا له مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا ، خه‌ڵاته‌كانی ئه‌كادیمیای وه‌رزشیی لۆریۆس دا‌به‌شكران، له‌ساڵی 1999 –ە وه ئه‌م خه‌ڵاتانه له‌سه‌رده‌ستی هه‌ریه‌كه له دایمله‌ر و ریچمۆنت بڕیاری له‌سه‌ر دراوه و یه‌كه‌م مه‌راسیمیشیان ساڵی 2000 رێكخست و خه‌ڵاته‌كانیان دابه‌شكرد.
له‌مه‌راسیمه‌كه‌ی ئه‌مساڵدا سه‌دان پاڵێوراو بۆ بردنه‌وه‌ی چه‌ند خه‌ڵاتێك هه‌بوون، دواجار لیژنه‌ی پسپۆڕ باشترینه‌كانی ئه‌مساڵی دیارییکرد، ئه‌م تیپ و یاریزانانانە دیارترین براوه‌ی خه‌ڵاته‌كانی ئه‌مساڵ بوون:
*وه‌رزشكاری ساڵ-نۆڤاك جۆكۆڤیچی سربی یاریزانی تێنسی سه‌رزه‌وی.
*خانمه وه‌رزشكاری ساڵ-ئایتانا بۆنۆماتی یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانیا و یانه‌ی بارسیلۆنا .
*تیپی ساڵ-هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی خانمانی ئیسپانیا.
*دامه‌زراوه‌ی رافائێل نادال خه‌ڵاتی خێرخوازی وه‌رزشی بردەوە.
*وه‌رزشكاری سه‌رله‌نوێ گه‌ڕاوه‌ی ساڵ-سیمۆن بایلسی ئه‌مریكی.
*باشترین وه‌رزشكاری ده‌ركه‌وتوو-جود بیلینگهامی ئینگلیزی و یاریزانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید.
*باشترین وه‌رزشكاری خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت-دیدی دی گرۆتی خانمه وه‌رزشكاری هۆڵه‌ندی.
براوه‌ی خه‌ڵاته‌كانیش له لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی 71 كه‌سییه‌وه دیاریی كرابوون كه پێكدێن له ئه‌ندامانی ئه‌كادیمیای لۆریۆس و چه‌ندین پسپۆڕ و رۆژنامه‌نووسی وەرزشیی جیهانی.