قوباد تاڵەبانی: یادی شەهیدانی بۆردومانی قەڵادزێ بۆ هەتا هەتایە بە بەرزی رادەگرین

02:08 - 2024-04-24
کوردستان
82 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەیادی شەهیدانی بۆردومانی قەڵادزێ  پەیامێکی بڵاوکردەوە و. رایگەیاندووە. رۆژێکیتر و تاوانێکیتر..
کە لە رۆژمێری کورددا، هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە کە لە حەقی ئەم گەلەدا کراوە.
دەشڵێت، 50 ساڵ لەمەوبەر بە سەرپەرشتی راستەوخۆی سەدام حسێن، دیکتاتۆری پێشووی عیراق، قەڵادزێی هەمیشە خۆڕاگر و بینای زانکۆی سلێمانی کە ئەوکات لە قەڵادزێ بوو، بۆردومان کرا و بە سەدان هاوڵاتیی مەدەنی و لە ناویشیاندا مامۆستا و خوێندکاری زانکۆ شەهید و برینداربوون.

 جەتیش دەکاتەوە، یادی ئەو شەهیدانە و رۆژی شەهیدانی زانکۆ بۆ هەتاهەتایە بە بەرزی و پیرۆزی رادەگرین و هەرگیزیش ئەو تاوانە و هیچ تاوانێکی دیکەی رژێمی بەعس لەبیر ناکەین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان