لەسەر راسپاردەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال تێكوشەر و كەسایەتی دیاری دەڤەری كۆیە و دۆستی دێرینی سەرۆك مام جەلال هەڤاڵ ( مامۆستا عەلی حەوێز ) یان لە كۆیە بەسەر كردەوە .
مەكتەبی سكرتارییەت لە نزیكەوە لە تەندروستی هەڤاڵ ( مامۆستا عەلی حەوێز ) یان پرسی و هیوای تەندروست باشیان بۆخواست؛ مەكتەبی سكرتارییەت رۆڵ و خزمەتەكانی مامۆستا عەلی حەوێز بەرز دەنرخێنن لە خزمەتكردنی بزوتنەوەی رزگاری خوازی گەلی كورد، كە وەك تێكۆشەرە سەرەتاییەكانی شۆڕشی نوێ بەشێك بووە لە خەباتی كوردایەتی و هەر لە تافی لاوێتیەوە بە ورەی بەرزی كوردایەتی لە ریزەكانی یەكێتی كاروانی خزمەت درێژە پێدەدات و لەخەبات بەردەوام دەبێت، هاوكات بەشدارو كەسایەتییەكی كاریگەری ناو بزووتنەوەی رزگاری خوازی گەلەكەمان بووە كە یەكێتی هەمیشە بە رێزەوە لەم مێژووە زێڕینەی ژیانی مامۆستا عەلی حەوێز دەڕوانێت .
لەبەرامبەردا مامۆستا عەلی حەوێز دەست خۆشی و سوپاسی مەكتەبی سكرتارییەتی كرد لە بەرامبەر سەردان و بەسەركردنەوەی تێكۆشەرەكانی گەلی كورد و ئاوڕ دانەوەی زیاتر لە خەبات و ماندووبوونیان كەئەمە سورترمان دەكات ، تائەو تەمەنەی ماوە وەك پێشمەرگەیەكی یەكێتی خزمەتی گەل و یەكێتی دەكات .