گەشە بەخۆت بدە تا ژیانت باشتر بێت

12:05 - 2022-06-12
ژینگە
840 جار خوێندراوەتەوە

کەشتیی نوح

چیمەن محەمەد راهێنەری گەشەپێدانی خود، لە ساڵی 2019 بە زمانی کوردی دەستی بە کارکردن کردووە لەو بوارەدا، رۆژانە وانە بەو کەسانە دەڵێتەوە کە رووی تێدەکەن و فێریان دەکات کە چۆن ناخی خۆیان بەهێز بکەن، بۆئەوەی بگەن بە ئاگاییەکی بەرز تا بتوانن ژیانێکی شایستەیان هەبێت و بیروباوەڕیان کۆنترۆڵ بکەن و بەرەوپێشی بەرن و بگەن بەو ئامانجەی دەیانەوێت.
چیمەن محەمەد دەڵێت: باسکردنی گەشەپێدانی خود بۆ هاووڵاتیان سەرەتا کەمێک قورس بوو لەبەرئەوەی بابەتێکی تازە بوو و بە ئاسانی قبووڵیان نەدەکرد کە چۆن ناخی مرۆڤ کاریگەریی هەیە لەسەر تەندورستی جەستە و کەسەکانی دەوروبەر لەبەرئەوەی کەسەکان زیاتر سەیری رووکەش دەکەن و کاتێک پێی دەڵێیت ناخی خۆت بگۆڕە قورسە بەلایەوە.
باسی لەوەشکرد؛ قورسە خەڵک تێبگەیەنێت کاتێک شتێکت بەدڵ نابێت لە کەسی بەرامبەرت لەجیاتی هەوڵدان بۆ گۆڕانکاری لەودا یان ئەوکارە نەخوازراوەی بەرامبەرت دەکات پێویستە ناخی خۆت بگۆڕیت تا کاریگەریی نەرێنی لەسەرت نەبێت.
ئەکسس بارز یەکێکە لە تەکنیکەکانی قوتابخانە ئەکسس کۆنشێسنسی ئەمریکی باس لە ئاگایی دەکات چۆن هەستە نەرێنییەکان بکەین بە ئەرێنی بۆ ئەوەی بە ئاسانی بگەین بەوەی دەمانەوێت لە ژیانمان.
چیمەن محەمەد راهێنەری گەشەپێدانی خود وتی: هەموو مرۆڤێک دەتوانێت ژیانی خۆی بەو شێوەیە بەرنامەڕێژ بکات کە خۆی دەیەوێت، بەشێوەیەک هەر مرۆڤێک نەستی خۆی لەسەر خۆشی بەرنامەڕێژی بکاتەوە ئەوە خۆشی بۆ دەهێنێت و بە پێچەوانەشەوە.
ئەو راهێنەرە بۆ گەشەپێدانی خود پشت بە چەند رێنماییەک دەبەستێت و کەسەکان فێردەکات چۆن وازبهێنن لە بیرۆکە نەرێنییەکان و دەڵێت: کار لەسەر نەستی مرۆڤ دەکەین کە بەشێکی سەرەکییە لە ژیان و بە پاککردنەوەی لە هەندێک باوەڕی نەرێنی ژیان بە تەواوی دەگۆڕێت، هەروەها پاش جێبەجێکردنی رێنماییەکان کەسەکان خۆشیان سەریان سوڕدەمێنێت چۆن ژیانیان گۆڕاوە بەرە و باشتر و بەردەوام دەبن.
ئەو راهێنەرەی خود پێی وایە؛ زۆرینەی خەڵک لە زۆر رووەوە روخێنەرن و ئەگەر رێگەت بۆ خۆشکردن، لە ماوەی چەند خولەکێکدا ژیانت تووشی چەرمەسەری دەکەن، بۆیە ئەگەر بەو ھیوایەوە بژیت کە پێت وابێت خەڵکی یارمەتیدەرت دەبن لە دڵخۆشی و ئارامیدا، ئەوا ون دەبی، بۆیە گوێ بەکەس مەدە و خۆت خەڵات بە خۆت ببەخشە.

#ژینگە

بابەتە پەیوەندیدارەکان