رۆژی سێشه‌ممه 23/4/2024، هونه‌رمه‌ند جه‌مال هیدایه‌ت له‌ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا له‌شاری هه‌ولێر به‌نه‌خۆشی كۆچی دواییكرد.
عومه‌ر فه‌رهادی نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و هاوڕێی كۆچكردوو له‌و باره‌یه‌وه به كوردستانی نوێی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه میوزيكژهنی هه‌ولێر و كوردستان كۆچی دواییكرد و به‌یه‌كجاری به‌جێی هێشتین.
وتیشی: مامۆستا جه‌مال یه‌كه‌م كه‌س بووه له هه‌ولێر په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدای له بواری ميوزيكدا ته‌واوكردووه، وه‌ك مامۆستای سروود دامه‌زراوه، له ته‌مه‌نی خۆیدا خزمه‌تێكی زۆری هونه‌ر و ميوزيك كردووه و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی پێگه‌یاندووه.
ناوی ته‌واوی (جه‌مال هیدایه‌ت عه‌بدوڵڵا) یه، ساڵی 1931 له شاری هه‌ولێر له‌دایكبووه، ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدایه، له 3/10/1956 له قوتابخانه‌ی ئیبن مسته‌وفی و ئه‌ربیل ئولا وه‌ك مامۆستای سروود دامه‌زراوه.
هه‌ولێر/ ته‌ها عه‌بدوڵڵا