ئەمڕۆ و سبەی دوو یاریی گرنگ دەكرێن

10:23 - 2024-04-25
وەرزش
40 جار خوێندراوەتەوە

تیشکۆ

 

بۆ دیارییكردنی دوا هەڵبژاردەكانی بەشدار لە ئۆڵۆمپیادی پاریسدا، ئێستا لە قەتەر یاریەیكانی خولی تۆپی پێی هەڵبژاردەكانی ئاسیا بۆ ئەو یاریزانانەی تەمەنیان لە 23 ساڵ كەمتر بەردەوامە.
 یارییەكانی رۆژی 15/4 دەستیپێكردووەو تا 3/5/2024 بەردەوام دەبن، لەم خولەوە سێ لە هەڵبژاردەكانی ئاسیا دەگەن ئۆڵۆمپیاد، بەوەش سیانزەیەم تا پانزیەمین هەڵبژاردە دەردەكەون، چوارەمی ئەم خولەش یاریی پاشكۆ پاڵاوتن لەگەڵ نوێنەری كیشوەری ئەفریقیا (غینیا) دەكات و براوەی ئەم یارییەش كە رۆژی 9/5/2024 لە فەرەنسا دەكرێت،دەبێتە 16 یەمین و دوا هەڵبژاردەی بەشداری ئەم ئۆڵۆمپیادە.
ئێستا ئەم خولە پێی ناوەتە قۆناغی 8 هەڵبژاردەوە، چوار یارییەكەی ئەم قۆناغەش ئەمڕۆ پێنجشەممە و سبەی هەینی 25 و 26/4 بەمشێوەیە دەكرێن:

پێنجشەممە 25/4/2024
*قەتەر × ژاپۆن - سەعات 5 ی عەسر.
*كۆریای باشوور × ئەندەنوسیا - سەعات 8:30 شەو.

هەینی 26/4/2024 
*ئۆزبەكستان × سعودیە - سەعات 5 ی عەسر.
*عیراق × ڤێتنام - سەعات 8:30 شەو.
براوەكانی ئەم چوار یارییە دەگەنە قۆناغی دواتر و چوارگۆشەی زێڕین،دوویارییەكەی ئەم قۆناغەش رۆژی دووشەممە 29/4 دەكرێن، ئەو دوو هەڵبژاردەیەی  رۆژی هەینی 3/5/2024 یاریی كۆتایی دەكەن راستەوخۆ دەگەنە ئۆڵۆمپیادی پاریس، لە یاریی دیارییكردنی سێیەم چوارەمیشدا كە پێنجشەممە 2/5/2024 دەكرێت، براوەی یارییەكە دەبێتە سێیەمی ئەم خولەو دەبێتە سێیەم هەڵبژاردەی ئاسیاش كە دەگاتە پاریس، دۆڕاویش یاریی پاشكۆ پاڵاوتن لەگەڵ غینای نوێنەری ئەفریقا دەكات و براوەی ئەم یارییەش دەبێتە دوا هەڵبژاردەی سەركەوتوو بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس.

بابەتە پەیوەندیدارەکان