دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل-یش هاتە ئاراوە

09:49 - 2024-04-28
جیهان
48 جار خوێندراوەتەوە
ئاهارۆن هالێڤا

دوای دەستلەکارکێشانەوەی ئاهارۆن هالێڤا بەرپرسی هەواڵگری سەربازی ئیسرائیل، میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە کە «بۆ هەمووان روونبووەتەوە کە هەموو ئەو ئەفسەرانەی بەرپرسیارن لە هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەر دەگەڕێنەوە ماڵەوە، سەرەتا لە هێرزی حەلێڤی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیلەوە دەستپێدەکات».
کەناڵی 12ی ئیسرائیل روونیکردەوە کە “چاوەڕوان دەکرێت هێرزی حەلێڤی سەرۆکی ئەرکانی ئیسرائیل لە ماوەی داهاتوودا دەستلەکاربکێشێتەوە، ئێستا گفتوگۆیەک سەبارەت بە جێنشینەکەی بەڕێوەدەچێت” ئاماژەی بەوەشکردووە، “سەرۆکی بەشی هەواڵگری سەربازی ژەنەڕاڵ ئاهارۆن هالێڤا، یەکەم ئەفسەرە لە زنجیرەیەک سەرکردە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا ناچار دەبێت جێگەی بگرێتەوە”.

ئیلاف

بابەتە پەیوەندیدارەکان