وەزارەتی نەوتی عیراق لە هەوڵەکانیان بۆ زیادکردنی بەرهەمی نەوت و غاز لەلایەک و لە چالاکییەکانیان بۆ پێشخستنی پیشەسازی نەوت بەردەوامن.
لەو چوارچێوەیەدا حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عیراق، رایگەیاند: 29 پڕۆژەی گرنگیان بۆ پێشخستنی پیشەسازیی نەوت و سامانی غاز پێشکەش کردووە و ئەو پڕۆژانەیش کاریگەریان بەسەر زیادکردنی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی هەیە بۆ بەرهەمی نیشتمانی.
هەروەها وتیشی: پڕۆژەکانیان کاریگەریی لەسەر پەرەسەندنی ئابووری عیراق و بوژانەوەی پارێزگاکان لەڕووی دابینکردنی هەلی کارەوە دەبێت و سەقامگیری زیاتری ئابووری و ئاسایش دەهێنێتە ئاراوە.
هاوکات ئاشکراشی کرد، لەو هەوڵەکانیان بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بەبڕی 360 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا سەرکەوتووبوون و یەدەگی نەوتی عیراقیش لە 160 ملیار بەرمیل بەرزبووەتەوە.