تیشكۆ
رۆژ هه‌ینی رابردوو 26/4/2024 یه‌كێتیی ناوه‌ندی باله‌ی عیراق كۆتایی به پێشبڕكێیه‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عیراق هێنا و ئه‌مساڵ یانه‌ی گازی باشوور نازناوی پاڵه‌وان و هه‌ولێر دووه‌م و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی سێیه‌می ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ی یانه‌كانی عیراق بوون.
یارییه‌كانی دوا قۆناغ و گردبوونه‌وه‌ی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له سلێمانی و له‌هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوون، له‌م قۆناغه گرنگه‌ی یارییه‌كاندا، تیپی چوار یانه به‌شداربوون و توانیبوویان بگه‌نه ئه‌م قۆناغه هه‌ستیار و گرنگه ئه‌وانیش بریتین بوون له (گازی باشوور، هه‌ولێر، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، مه‌سافی باكوور).
سه‌ره‌نجام پاش ته‌واوبوونی سه‌رجه‌م یارییه‌كان، یانه‌ی گازی باشوور نازناوی پاڵه‌وان و هه‌ولێر دووه‌م و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی سێیه‌می ده‌سته‌به‌ر كرد و پاڵه‌وانێتیی ئه‌مساڵ كۆتاییهات.
له دوا جه‌وله‌ی یارییه‌كانی رۆژی كۆتاییدا و پاش ته‌واو بوونی یارییه‌كان، له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا سه‌رجه‌م خه‌ڵاتی تیپه‌كان و ناوبژیوانان و خه‌ڵاته تاكه كه‌سییه‌كان دابه‌شكران.