عومەر حەسەن
لە لێدوانێكیدا بۆ كوردستانی نوێ، جێگری پارێزگاری سلێمانی، ئاماژە بە پڕۆژەیەكی گرنگ دەكات كە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی جێبەجێی دەكات.
شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی، پێیڕاگەیاندین: پڕۆژە گرنگەكە فراوانكردنی شاڕێی بەردەم پارێزگای سلێمانی و دادگای سلێمانی و سایلۆی كۆنی سلێمانییە و بەمنزیكانە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و پرۆژەكەش رۆڵێکی گرنگی دەبێت لە كەمكردنەوەی ئاستەنگی هاتوچۆدا.
ئاماژەی بەوەشكرد كە پرۆژەكە پێشنیازی پارێزگاری سلێمانییە و شوێنی پرۆژەكە بەسەركراوەتەوە و ئیمزای دەستبەكاربوونیش بۆ كۆمپانیای جێبەجێكار كراوە.