رێبوار عوسمان شكور،رۆژنامه‌نووس و سه‌رنووسه‌ری به‌شی هه‌واڵی كوردییه له ده‌زگای میدیایی كه‌ركوك، نزیكه‌ی 20 ساڵە بێ دابڕان له راگه‌یاندن كار ده‌كات.
رێبوار عوسمان به دوالاپه‌ڕه‌ی وت: سه‌ره‌تا له ساڵی 2005ه‌وه ده‌ستمكرد به كاری رۆژنامه‌وانیی و پێشتر زیاتر له 15 ده‌زگا و رۆژنامه و گۆڤار و رادیۆی كوردی وه‌ك رۆژنامه‌نووس و په‌یامنێر كارمكردووه، نزیكه‌ی ٢٠ ساڵه به‌بێ دابڕان له راگه‌یاندن كار ده‌كه‌م، هه‌رچه‌نده ده‌رچووی به‌شی راگه‌یاندن نییم، به‌ڵام ده‌رچووانی به‌شی مێژوو به‌گشتی ده‌توانین له بواری رۆژنامه‌گه‌ریدا كار بكه‌ین.
رێبوار وتیشی: له ده‌ستپێكی كاری راگه‌یاندندا به‌شداری چه‌ندین خولی رۆژنامهوانییم كردووه، كه بۆ ئه‌زموونی رۆژنامه‌گه‌ریم سوودێكی زۆر باشیان هه‌بووه، ئێستا ئاماده‌كار و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی (به‌سه‌رهات)م، به شانازییه بۆ ماوه‌ی 3 مانگیش له ساڵی 2011 په‌یامنێری نووسینگه‌ی كوردستانی نوێ بووم له كه‌ركوك، هه‌روه‌ها بۆ ژیانم وه‌كو خود راگه‌یاندن هه‌ناسه‌یه‌كی رۆشنبیری گرنگه كه وایكردووه ژیانم بریتی نه‌بێ له شتی دووباره و هه‌میشه و به به‌رده‌وامی فێری شتی نوێم ده‌كات و زیاتر چاو كراوه‌تر ده‌بم، به‌ڕاستی وه‌كو پیاوێك له‌بواری راگه‌یاندندا هه‌ندێك جار توشی ئاسته‌نگی كار بوومەتەوە له‌لایه‌ن داموده‌زگا ئه‌منی و له‌لایه‌ن ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ریشه‌وه، هه‌ربۆیه به‌دڵنیاییه‌وه چۆن كچان تووشی ئاسته‌نگی ده‌بنه‌وه...ئێمه‌ش دووچاری ده‌بینه‌وه. به‌شی هه‌واڵ بڕبڕه‌ی پشتی هه‌موو ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنه و سیاسه‌تی ده‌زگاكه به‌رجه‌سته ده‌كات.
دیانا ئه‌حمه‌د