رۆما ئۆپنیش كۆتاییهات

11:37 - 2024-05-21
دووتوێ
267 جار خوێندراوەتەوە

پاڵەوانێتییەكانی ماستەرز و گراند سلامەكانی تێنسی سەرزەوی ساڵی 2024 بەردەوامن و رۆژی یەكشەممەی رابردوو ماستەرزی رۆماش لە ئیتاڵیا كۆتاییهات.
بەمەش پێنج ماستەرز و گراند سلامێك كۆتاییانهات، كۆتایی ئەم مانگە و رۆژی 28/5/2024 دووەم گراند سلامی ئەمساڵ كە گراند سلامی پاریسە، دەستپێدەكات  و تا 9 ی مانگی ئایندە (یۆنیۆ) دەخایەنێت.
دوا ماستەرز ماستەرزی رۆما بوو، 8 تا 19/5 بەردەوام بوو، هەردوو یاریی كۆتایی كوڕان و كچانی ئەم ماستەرزە بەمشێوەیەی بوون:
خولی كچان
*ئیگا شفیۆتیك-پۆڵەند2×0ئارینا سابلینكا-بیلۆ روسیا.
خولی كوڕان
*ئەلیكسەندەر زڤیریڤ-ئەڵمانیا2×0نیكۆڵاس گاری-چیلی.
خشتەی پاڵەوانێتییەكان 
ئەوانەی تائێستا كراون و ئەوانەی تریش كە تا کۆتایی ئەم مانگە دەكرێن، ئەم گراند سلام و ماستەرزانەن كە وادەكانیان دیارییكراوە:
گراند سلامی ئوستورالیا (AO OPEN)(1)
*15/1 تا 28/1/2024 لە شاری ملبۆرنی ئوستورالیا.
*یاریی كۆتایی كوڕان (یانیك سینەر-ئیتالیا 3× 2 دنیێل میدڤیدیڤ-روسیا).
*یاریی كۆتایی كچان (ئارینا سابالینكا-بیلۆ روسیا 2× 0 چینوین چینگ-چین).
ماستەرزی ئیندیانا وێڵز-ئەمریكا(1)
*6 تا 11/3/2024
*یاریی كۆتایی كوڕان (كارلۆس ئەلكاراز-ئیسپانیا 2× 0 دانیێل میدڤیدیڤ-روسیا).
*یاریی كۆتایی كچان (ئیگا شیڤیۆنتك-پۆڵەند 2× 0 مارییا ساكاری-یۆنان).
ماستەرزی مەیامی-ئەمریكا (2) 
*20 تا 31/3/2024 رێكخرا، یاریی كۆتاییەكان ئەنجامەكانیان بەمشێوەیە بووە:
* كوڕان (گریگۆر دیمترۆڤ-بولگاریا 0 × 2 یانیك سینەر-ئیتاڵیا).
* كچان (رایباکینا-کازاخستان 2× 1 ڤ.ئازارینکا-بیلۆروسیا).
ماستەرزی مۆنتیكارلۆ (3) 
* كوڕان (تیستیباس-یۆنان 2× 0 كاسپەر رود-دانیمارك).

ماستەرزی مەدرید (4)
ئەم ماستەرزە بۆ كوڕان و كچان بوو، لە نێوان رۆژانی 24/4 تا 5/5/2024 رێكخراو هەردوو یاریی كۆتایی كوڕان و كچان ئەنجامەكانیان بەمشێوەیە بوون:
*كوڕان:ئەندرییە رۆبۆلیڤ-روسیا 2 × 1فیلیكس ئۆجێر-كەنەدا.
*كچان: ئیگا شیڤیۆنتیك-پۆڵەندا 2 × 1 ئارینا سابالینكا-بیلۆروسیا.
ماستەرزی رۆما (5)
خولی كچان
*ئیگا شفیۆتیك-پۆڵەند2×0ئارینا سابلینكا-بیلۆ روسیا.
خولی كوڕان
*ئەلیكسەندەر زڤیریڤ-ئەڵمانیا2×0نیكۆڵاس گاری-چیلی.
ماستەرزەكانی تر
ئەم مانگە تەنیا یەك پاڵەوانێتی تر بەڕێوە دەچێت ئەوەیش  گراند سلامی پاریسە کە دووەم گراند سلامی ئەمساڵە، 28/5 تا 9/6/2024 دەخایەنێت و بۆ  كوڕان و   كچانە، مانگی یۆنیۆ – حوزەیرانی ئایندە هیچ پاڵەوانێتییەك لە پاڵەوانێتییە مەزنەكان بەڕێوە ناچن جگە لە چەند پاڵەوانێتییەكی 250 و 500 خاڵی نەبێت، بەڵام تەموز-یۆلیۆی ئایندە گراند سلامی ویمبڵدۆن رۆژی 1/7 دەستپێدەكات و تا 14/7 بەردەوام دەبێت كە سێیەم گراند سلامی ئەمساڵە.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان