فۆتۆگرافەرێکی وەرزشیی بەهرەمەند

11:33 - 2024-04-30
وەرزش
76 جار خوێندراوەتەوە

 محەمەد ئەحمەد



سیروان بارزان رەمەزان  24/1/2002 لە قەزای خەبات لە دایک بووە، تا پۆلی 3 –ی ناوەندی خوێندوە، لە بەرهەندێک هۆکار نەیتوانیوە خوێندن تەواوبکات، لەتەمەنی 15 ساڵییەوە خولیای کاری فۆتۆگرافەری وەرزشیی بووە، ئەوە ماوەی چوار ساڵێکە وەک فۆتۆگرافەرێکی وەرزشیی باش دەستبەکارە.
بۆ بەسەر کردنەوەی ئەم فۆتۆگرافەرە وەرزشییە لاوە، بە خێرایی ئەم پرسیارانەمان لێکردو ئەویش بەمشێوەیە وەڵامی داینەوە؛
*بە کام لە فۆتۆگرافەری وەرزشیی سەرسامیت؟
-بە زۆربەیان سەرسامم، بەتایبەتی  سەید گۆڤار  و  ئیرۆن خەلیفانی.
* ئاستی فۆتۆگرافەرە وەرزشییەکانی کوردستان چۆن دەبینی؟
- لە ئاستێکی نایابداییە و ئەتوانن شتی جیاواز بکەن.
*  پێت باشە چی بکرێت بۆ فۆتۆگرافەرە وەرزشییەکان؟
 - پێم باشە کایەیەک هەبێت کە فۆتۆگرافەرە وەرزشییەکان کۆ بکاتەوە لە وێنەی سەندیکایەک و کار بکرێت بۆ ئەوەی زیاتر پەرە بە تواناکانیان بدرێت.
*گرفتی فۆتۆگرافەرە وەرزشییەکان لە چیدا ڕەنگ دەداتەوە؟
- گرفتی گەورەی ئێمە ئەوەیە گەورەترین ناهەقیمان لێدەکرێت،  کاتێک کە وینەکانمان بڵاو ئەکەینەوە لۆ گۆکانمان لائەبرێن و هەموو شوێنێک بڵاویان دەکەنەوە بێ ئەوەی ناومان ببەن، بەداخەوە ئیستا کەناڵەکانیش ئەم کارەئەکەن هیوادارم ئەم دیاردە  ناشرینە نەمێنێ. 
*هیچ یانە یان دامەزەاوەیەک داوای لێکردوویت پەیوەندییان پێوە بکەیت؟
-بەڵێ بەم نزایکانە ئەوە دەکەم.
*کێ پاڵپشتت بووە لەم كارەتدا؟
 - لەخێزانەکەم دایک و باوکم پاڵپشتییان کردووم، کەسانی تریش پاڵپشتم بوون سوپاسیان ئەکەم.
*داواکاری و پێشنیارت بۆ لایەنی بەرپرس چییە؟
-داواکاریم ئەوەیە یارمەتی فۆتۆگرافەرە وەرزشییەکان بدرێت، چونکە هەر فۆتۆگرافەرەکانن رۆڵێکی دیاریان هەیە بۆ بەرەو پێش بردنی وەرزش، هەروەها لەڕووی داراییەوە هەق وایە یارمەتیان بدرێت. 
*خەونی تۆ چییە ؟
-خەونم ئەوەیە ڕۆژێک لە ڕۆژان  ببم بە فۆتۆگرافەریکی نایاب وە جێگای دەستم دیاربێت بۆ بەرەو پێش بردنی وەرزش لە کوردستان و دەرەوەی کوردستانیش.
*ئەگەر شتێکت ماوە لە کۆتایدا؟
-سەرەتا سوپاسی ستادیۆم دەکەم بۆ ئەم بەسەر کردنەوەیەی من، پاشان هیوادارم هەموو فۆتۆگرافەرەكان وەکو برا سەیری یەکتری بکەن  و یارمەتی یەکتری بدەن.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان