یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عیراق به‌رده‌وامن و رۆژی هه‌ینی ئاینده یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 19 ده‌كرێن، یانه به‌شداره‌كانی ئەم خولە به‌سه‌ر دوو گروپدا دابه‌شكراون، تیپی یانه‌ی پێشمه‌رگەی سلێمانی له گروپی یه‌كه‌مدا یاریی ده‌كات.
رۆژی هه‌ینی ئاینده 3/5/2024 پێشمه‌رگه له یاریگای خۆیدا میوانداریی له تیپی یانه‌ی فه‌هد ده‌كات، پێشمه‌رگه له لووتكه‌ی ریزبه‌ندیی یانه به‌شداره‌كاندایه‌و 33 خاڵی هه‌یه، فه‌هدیش هه‌شته‌می ریزبه‌ندییه‌و تاڕاده‌یه‌كی زۆر هیچ هیوایه‌كی به‌م خوله نه‌ماوه، جگه‌له‌وه‌ی شه‌ڕی ئه‌وه ده‌كات له خوله‌كه‌دا بمێنێته‌وه، ئه‌م یارییه‌ش هه‌لێكی باشه بۆ پێشمه‌رگه تا له لووتكه‌ی ریزبه‌ندییدا بمێنێته‌وه.
یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 18
*پ.سلێمانی×فه‌هد.
*شه‌رگات×مه‌سافی باشوور.
*سامه‌ڕا×ئیتیساڵات.
*مه‌یسان×ئه‌لحوسه‌ین.
*ناسریه×عه‌فه‌ك.
سه‌رجه‌م یارییه‌كان كه رۆژی هه‌ینی ئاینده ده‌كرێن، سه‌عات 3:45 ی عه‌سر فیكه‌ی ده‌ستپێكیان بۆ لێده‌درێت.
ریزبه‌ندیی یه‌كه‌م تاپێنجه‌می ریزبه‌ندیی گروپه‌كه‌ش به‌مشێوه‌یه‌یه:
-1 پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی(17 یاری)(33 خاڵ).
-2 ئه‌لكه‌رمه(17 یاری)(31 خاڵ).
-3 مه‌سافی باشوور(17 یاری)(28 خاڵ).
-4 ناسریه( 16 یاری)(28 خاڵ).
-5 مه‌یسان(16 یاری)(24 خاڵ).