سەدان کەس بە تۆمەتی بازرگانی بە منداڵەوە لە عیراق دەستگیرکرا

03:37 - 2024-05-19
عیراق
251 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی عیراق، دەستگیرکردنی چەند باندێکی گەورەی بازرگانی بە مرۆڤەوە راگەیاند، کە منداڵی کوڕ و کچیان فرۆشتووە.
وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند:  لە بەردەوامیی هەوڵەكانیاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردن و قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە، لە ماوەی پێنج مانگی ئەمساڵدا، هەزار و 800 كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مرۆڤ دەستگیركراون.
هەروەها وتیشی: توانیویانە چەند تۆمەتبارێك دەستگیر بكەن كە منداڵی كوڕیان بە 10 بۆ 15 ملیۆن دینار و منداڵی كچیشیان بە 5 بۆ 7 ملیۆن دینار فرۆشتووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان