״زاڵبوون بەسەر كێشەكاندا״

11:54 - 2024-05-01
عیراق
201 جار خوێندراوەتەوە
دیداری سەرۆك كۆمار و بەڕێوەبەری هەرێمی كۆمپانیای دانەغاز

لە چەند دیدارێكی جیادا، د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، پێشوازی لە بەڕێوەبەری هەرێمیی كۆمپانیای دانەغاز و بەڕێوەبەری گشتیی رێكخراوی پەروەردە و رۆشنبیری و زانستی عەرەبی كرد.
سەرۆك كۆمار و عەبدوڵڵا قازی بەڕێوەبەری هەرێمیی كۆمپانیای دانەغاز لە دیدارەكەیاندا تاوتوێی بۆردومانەكانی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆریان كرد.
سەرۆك كۆمار، جەختیكردەوە لەسەر پێویستی بەهێزكردنی هاریكارییەكان لە بواری وزەدا بە فراوانكردنی وەبەرهێنان و دابینكردنی هەموو پێداویستییە ئەمنی و لۆجستییەكان و دووپاتیكردەوە كە «عیراق ژینگەیەكی لەبارە بۆ وەبەرهێنان و ئەركی حكومەتیشە ئاسانكاریی تەواو بكات».
لە دیدارەكەی سەرۆك كۆمار و دكتۆر محەمەد ولد ئەعمەر بەڕێوەبەری گشتیی رێكخراوی پەروەردە و رۆشنبیری و زانستی عەرەبی، جەختكرایەوە لەسەر گرنگیدان بە فێركردن و رۆشنبیری لە ژیانی گەلان و كەلتور و زمانی پەیوەندی و نزیكبوونەوەی نێوان نەتەوەكان، كە رێگایەكیشە بۆ پێشخستنی وڵاتان. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان