قوباد تاڵەبانی لە بارەی رووداوێکی ناو دادگای سلێمانییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

03:53 - 2022-06-13
کوردستان
655 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی لەسەر دروستبوونی ئاڵۆزی لە دادگای سلێمانی رایگەیاند: داوای لێبووردن لەو هاووڵاتیانە دەکەم کە لە لایەن چەند کارمەندێکی هێزەکانی پۆلیسەوە هەڵسوکەوتی ناپیشەیی و نا مرۆڤانەیان لەگەڵدا کراوە و دڵنیایان دەکەمەوە لە سزادانیان و داواشیان لێدەکەم سکاڵا لەسەر ئەو پۆلیسانە تۆمار بکەن.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە ئەکاونتی خۆی لە  فەیسبووک لەبارەی دروستبوونی ئاڵۆزییەکەی ئەمڕۆوە لە دادگای سلێمانی لەکاتی دادگاییکردنی تۆمەتباراندا رایگەیاند: بەداخەوە ئەمڕۆ لە ناو دادگای سلێمانیدا چەند کارمەندێک لە هێزەکانی پۆلیس هەڵسوکەوتی ناپیشەیی و نا مرۆڤانەیان لەگەڵ ژمارەیەک لە هاووڵاتیاندا کردووە، لە دوای ئاگاداربوون لە رووداوەکە و بینینی تۆماری ڤیدیۆی رووداوەکە، هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ هەموو سەرپێچیکارانیان دەستگیر کرد و  رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە.
‏دەشڵێت: ‎بەندە داوای لێبووردن لەو هاووڵاتیانە دەکەم کە ئەم رەفتارە نەشیاوەیان بەرامبەر کراوە و دڵنیاشیان دەکەمەوە لە سزادانی سەرپێچیکاران و داواشیان لێدەکەم خۆیان سکاڵا لەسەر ئەو پۆلیسانە تۆمار بکەن. 
قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند: ئەرکی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان هۆشیارکردنەوەی کارمەندەکانیانە لەسەر پیشەیی بوون و رێزگرتنی کەرامەتی هاووڵاتیان. ‎

# قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان