ره‌وه‌ز ئیسماعیل
سه‌عات 12 -ی نیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، لیژنه‌ی یه‌كسانی هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر و مێ ی سه‌ربه لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عیراق، دووه‌مین فێستیڤاڵی وه‌رزشی ساڵانه‌ی خۆی به‌ڕێوه‌برد.
فێستیڤاڵه‌كه به ئاماده‌بوونی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خانمی یه‌كه‌می عیراق و د.عه‌قیل مفته‌ن سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عیراق و شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و چه‌ندین لێپرسراوی تری وه‌رزشی ئیداری و حزبی به‌رێوه‌برا.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عیراق له وته‌یه‌كیدا به‌ر له ده‌ستپێكردنی فێستیڤاڵه‌كه، سوپاسی لیژنه‌ی یه‌كسانی هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر و مێی سه‌ربه لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عیراقی كرد كه سه‌ركه‌وتووانه ئه‌م ئه‌ركه‌یان گرتۆته ئه‌ستۆ و ئه‌م فێستیڤاڵه‌یان رێكخستووه.
هه‌ر له وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ گرنگی فێستیڤاڵه‌كه كردوو ووتی: ئه‌م جۆره فێستیڤاڵانه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی گیانی وه‌رزشیی وه‌رزشكاره كچهكانمانه تا به‌گیانێكی به‌رزی وه‌رزشیی و توانای به‌رزه‌وه به‌شداریی بۆنه وه‌رزشییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عیراق بكه‌ن.