تەکنۆلۆژیایەکی نوێ هیوا بە نەخۆشانی شەکرە دەبەخشێت

11:23 - 2024-05-06
ڕاپۆرت
175 جار خوێندراوەتەوە

ئا: رۆزا دڵشاد مەریوانی

دەیان هەزار کەس لە نەخۆشانی شەکرە لە جۆری یەکەم لە ئینگیلتەرا سوود لە تەکنۆلۆژیایەکی نوێ دەبینن ئەویش پێیدەوترێت پەنکریاسی دەستکرد، بۆ چاودێریکردنی باری تەندروستییان.
لەم تەکنۆلۆژیا نوێیەدا ئامێرێک بەکاردەهێنرێت لەژێر پێست دەچێنرێت بۆ چاودێریکردنی ئاستەکانی گلوکۆز بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی، هەروەها پێواندن دەکات بۆ ئەو رێژە ئەنسۆلینەی جەستە پێویستێتی بۆئەوەی لەڕێی ئەو دەرزییەوە بیداتێ، بەڵام دەستکەوتنی ئەو ئامێرە بۆ زۆربەی نەخۆشانی شەکرە لە جۆری یەکەم لە منداڵ و گەورەدا رەنگە پێویستی بە پێنج ساڵ بێت تا بۆ هەموان بەردەست بێت.
ئەوەی جێی سەرنجە ئەو ئامێرە لە قۆناغی تاقیکردنەوەدا توانیوێتی باری تەندروستی نەخۆشەکان باش بکات و لە کاردانەوە درێژخایەنە تەندروستییەکان بیانپارێزێت.
شایەنی باسە ژمارەی نەخۆشانی شەکرە لە جۆری یەکەم لەو وڵاتە 300 هەزار کەس دەبێت کە 29 هەزاریان منداڵن، چونکە وەک زانراوە شەکرەی جۆری یەکەم کەسەکە نەخۆشییەکەی لە تەمەنێکی زوودا تێدا دەردەکەوێت و پەیوەندی نییە بە جۆری خواردنەوە، بەڵکو کێشەکە ئەندامییە و پەنکریاسی ئەو کەسانە توانای ئەوەی نییە ئەنسۆلین دروستبکات کە هۆرمۆنێکی گرنگە بۆ گۆڕینی خۆراک بۆ وزە و ئەو کەسەی نەخۆشە بە شەکرەی جۆری یەکەم دەبێت هەموو ژیانی ئەنسۆلین وەربگرێت، چونکە جەستەی بەهیچ جۆرێک دروستی ناکات، ئەو کەسانە دەبێت بەردەوام چاودێری ئاستی شەکر یان گلوکۆزی خوێن لەڕێی پشکنینی خوێنەوە بکەن و بەپێی ئەو رێژەیە ئەنسۆلینی پێویست وەربگرن رۆژانە و بەدرێژایی ژیانیان کە ئەوە پرۆسەیەکی ماندووکەرە بۆ کەسەکە و خیزانەکانیان و لە زۆر چالاکی ئاسایی ژیانی رۆژانە بێبەشیان دەکات، بەڵام ئەم تەکنۆلۆژیا نوێیە پرۆسەکەی بۆ ئاسان کردوون بەو پێیەی ئەو ئامێرە بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی کاردەکات و وەک پەنکریاس و بڕیار دەدات کەسەکە چەندی ئەنسۆلین پێویستە بۆئەوەی بیداتێ، بەڵام دەبێت رێژەی ئەو خۆراکەی دەخورێت بیدەنێ تا بەشیوەیەکی ورد کاربکات.

پاراستنی نەخۆشانی شەکرە
ئەم تەکنۆلۆژیا نوێیە بۆ ئەوە دیزایین کراوە بۆ پاراستنی ئەو نەخۆشانە لە دابەزین یان بەرزبوونەوەی شەکری خوێن بەڕێژەیەکەی مەترسیدار کە رەنگە ببێتە هۆی لەهۆشخۆچوون یان گیانلەدەستدان.
هاوکات کاردەکات بۆ چاودێریکردنی رێژەی شەکری خوێن بەگشتی تا مەترسی کاردانەوە تەندروستییەکانی ئەوانەی دەبنە هۆی نەخۆشییەکانی دڵ یان کێشەکانی بینین و نەخۆشییەکانی گورچیلە.
بارسا کار راوێژکاری نەخۆشی شەکرە لە دەستەی گشتی تەندروستی ئینگیلتەرا لەو بارەیەوە دەڵێت: «ئەم تەکەنەلۆجیایە نەک خزمەتگوزاری تەندروستی باشتر دەکات، بەڵکو حەوانەوە و دڵنیایی دەدات بە نەخۆش».
سەرچاوە: BBC عەرەبی

بابەتە پەیوەندیدارەکان