ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامی بۆ كوردستانی نوێ:

پۆستی پارێزگاری كەركوك، پشكی یەكێتییە

12:20 - 2024-05-06
عیراق
451 جار خوێندراوەتەوە
حەسەن شێخانی

عومەرئاوارە

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان، رایگەیاند: پۆستی پارێزگاری كەركوك بۆ كوردە، لە نێو كوردیشدا پشكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە.
حەسەن شێخانی لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، رایگەیاند: تائێستا لایەنە براوەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، نەگەیشتوونەتە رێككەوتن لەسەر یەكلاكردنەوەی پۆستەكان، بەتایبەت دانانی پارێزگارێك بۆ كەركوك، وتیشی: پۆستی پارێزگاری كەركوك ئەگەر بە رێككەوتن، یان لەڕێگەی یاساوە یەكلا بكرێتەوە، بۆ كوردە و پشكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە.

#کەرکوک

بابەتە پەیوەندیدارەکان