عەلی غانمی بۆ كوردستانی نوێ‌:

پێویستە حكومەتی عیراق پێشێلكارییەكانی توركیا رابگرێت

12:25 - 2024-05-06
عیراق
90 جار خوێندراوەتەوە
#عەلی غانمی

كوردستانی نوێ- ئیدریس جەبار 

عەلی غانمی سەركردە لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا كە لەلایەن نوری مالیكی-یەوە سەرۆكایەتی  دەكرێت، باس لە پێشێلكارییەكانی توركیا دەكات بۆ سەر خاكی عیراق و بەپێویستی دەزانێت «كۆدەنگییەكی سیاسی لەنێو ئەنجومەنی وەزیرانەوە دروستبكرێت، تا گوشار بخرێتە سەر حكومەت بۆ دەربڕینی هەڵوێستێكی رەسمی بەرامبەر بەو پێشێلكارییانە». 
عەلی غانمی لە دیدارێكدا لەگەڵ كوردستانی نوێ‌، سەبارەت بەو پرسە رایگەیاند: پرسەكە نوێ‌ نییە، بەڵكو دووبارەیە لەگەڵ هەموو حكومەتەكان، پێویستە لە دیدار و سەردانەكان لەلایەن حكومەتی عیراق و حكومەتی توركیاوە، ئەو پرسە چارەسەربكرێت.
تەواوی دیدارەكە لە ژمارەكانی داهاتوودا بڵاودەكرێتەوە

بابەتە پەیوەندیدارەکان