باشترینەكانی جامی وڵاتانی ئاسیا

09:52 - 2024-05-07
وەرزش
70 جار خوێندراوەتەوە

یارییەكانی جامی وڵاتانی ئاسیا لە قەتەر كۆتاییانهات و هەڵبژاردەی ژاپۆن جامی پاڵەوانی بەرزكردەوەو ئۆزبەكستان دووەم و هەڵبژاردەی عیراقیش سێیەم بوو.
ئەم پاڵەوانێتییە بۆ ئەو یاریزانانە بوو كە تەمەنیان لە 23 ساڵ كەمترە، مەبەستیش لێی دیارییكردنی ئەو هەڵبژاردانەیە كە بەشداریی ئۆڵۆمپیادی پاریس دەكەن، سەرەنجامیش یەكەم تاسێیەمی پاڵەوانێتییەكە (ژاپۆن، ئۆزبەكستان و عیراق) بۆ دوا یارییەكان سەركەوتن، چوارەمیش كە ئیندۆنیسیایە، یاریی پاشكۆی پاڵاوتنەكان دەكات و لەگەڵ غینیا یارییەك دەكات و براوەی ئەم یارییەش دەبێتە دوا هەڵبژاردەی سەركەوتوو بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس.
تەواوی ئەنجامی كۆتایی ئەم پاڵەوانێتییە بەمشێوەیە بوو:
*یاریی كۆتایی (ژاپۆن 1 × 0 ئۆزبەكستان).
*یاریی سێیەم و چوارەمی (عیراق 2 ×1 ئیندۆنیسیا).
*جۆیل فۆجیتا-هەڵبژاردەی ژاپۆن(باشترین یاریزان).
*عەلی جاسم –هەڵبژاردەی عیراق (گۆڵكەر).
*عەبدولواحید نیعمەتۆڤ-هەڵبژاردەی ئۆزبەكستان (باشترین گۆڵپاررێز).
* هەڵبژاردەی ئۆزبەكستان-خەڵاتی یاریی خاوێن.

 

   جۆیل فۆجیتا

 

 عەلی جاسم

 

          خەڵاتی یاریی خاوێن 

 

            عەبدولواحید نیعمەتۆڤ

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان