هەولێر، تەها عەبدوڵڵا
ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق «یەكڕیزیی و یەكهەڵوێستیی كورد لە بەغدا»، بە پێویست دەزانن.
د.گەیلان قادر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: یەكڕیزیی نێوماڵی كورد لەم قۆناغەدا پرسێكی گرنگ و پێویستە، بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، چەندینجار بانگەوازی بۆ یەكڕیزیی لایەنە كوردستانییەكان كردووە، وتیشی: نەبوونی گوتارێكی یەكگرتوو، كاریگەریی لەسەر بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەكانمان دەبێت.
سۆزان مەنسور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانیش رایگەیاند: پێویستە لایەنە كوردستانییەكان هەڵوێستی خۆیان یەكبخەن، تاكو بە یەكهەڵوێستی لە بەغدا گفتوگۆ بكەن.
هەروەها پەرلەمانتار ئیمان ئامێدی پێیڕاگەیاندین: پێویستە كورد نێوماڵی خۆی رێكبخات و بە یەكهەڵوێستی لە بەغدا گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكاندا بكات.