حەسەن توران: یەكێتی رازی نییە

11:49 - 2024-05-07
کوردستان
56 جار خوێندراوەتەوە

ئازاد ئیبراهیم

بەپێی لێدوانێكی سەرۆكی بەرەی توركمانیی عیراقی، «یەكێتی، پێداگرە لەسەر وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری كەركوك، كە بە ئیستحقاقی خۆی دەزانێت و براوەی یەكەمی پارێزگاكەیە. هەروەك بەڕێوەبردنی پۆستەكان بەشێوەی خول رەتدەكاتەوە».
حەسەن توران سەرۆكی بەرەی توركمانیی عیراقی، لە دیدارێكیدا لە بەرنامەی «حیوار»ی كەناڵی ئاسمانیی «ئەلشەرقیە»ی عیراقی، دەڵێت: هەموو لایەن و پێكهاتەكانی كەركوك بە خودی پارتی دیموكراتی كوردستانیشەوە، رازین بەوەی كە پۆستی پارێزگاری كەركوك و تەواوی پۆستەكانی دیكەی ئەنجومەنی شارەكە، لەنێوان لایەنەكاندا بەشێوەی خول بێت و ئەم پێشنیازە شایانی ئەوەیە كە كاری پێبكرێت.
سەرۆكی بەرەی توركمانیی عیراقی، لە درێژەی قسەكانیدا دەڵێت: تەنها یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رازی نییە پۆستی پارێزگار بەشێوەی خول بێت و داوادەكات ئەو پۆستە بۆ ماوەی چوار ساڵ لەلای ئەو بێت، ئەوەش لەسەر ئەو بنەمایەی یەكێتی براوەی هەڵبژاردنە و دەبێت پۆستەكە بۆ كورد و لەناو كوردیشدا بۆ یەكێتی بێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان