خوێندكارانی خوێندنی باڵا دڵه‌ڕاوكێیان ده‌ڕه‌وێته‌وه‌..

ئه‌وه‌ی له‌نێوان ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و خوێندنی باڵادا روویدا، هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتن بوو

11:52 - 2024-05-07
کوردستان
67 جار خوێندراوەتەوە

عومه‌ر حه‌سه‌ن

 

عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەڵێت: لەسەر داوای خۆمان دەستەی دەستپاكی هەرێم وردبینی لەدۆسییەكان و چاودێری لە كاروبارەكانی تایبەت بە وەزارەتمان  كردووە، هەر لەوبارەیەوە د.ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە نووسراوه‌كه‌ی دەستەی دەستپاكی هەرێم رایگەیاند: پەیوەندیی زۆر باشمان لەگەڵ دەستەی دەستپاكی و لێكتێگەیشتنی هاوبەشیشمان هەیە، وتیشی: هیچ كێشەیەك لە وەزارەتی خوێندنی باڵادا نییه ‌‌و تەنها هەڵەتێگەیشتنێك هەبووە.
شایانی باسه‌ دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان نووسراوێكی ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی كردبوو، تیایدا داوا له‌و وه‌زاره‌ته‌ ده‌كات ‌پۆلێنی ئەو خوازیارانەی خوێندنی باڵا بكات كە بەپێی رێسا كارپێكراوەكان وەرگیراون، بۆ ئەوەی گروپی یەكەم لە خوێندنی خۆیان بەردەوام بن و بۆ گروپی دووەمیش بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی وەرگیراوان بدرێت، خۆ ئەگەر وەزارەت خاڵی دووەم جێبەجێ نه‌كات سەرجەم پرۆسەی خوێندنی باڵا بۆ ساڵی(2023 - 2024) هەڵبوەشێنێتەوە و لە پرۆسەیەكی نوێدا دووبارە دەرفەتی پێشكەشكردن بۆ خوێندنی باڵا بدرێت، ئه‌و داواكارییه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیش له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا دڵه‌ڕاوكێیه‌كی گه‌وره‌ی له‌ناو خوێندكاره‌ وه‌رگیراوه‌كانی خوێندنی باڵادا دروستكردبوو، به‌ڵام دوای لێدوانی وه‌زیری خوێندنی باڵا، ئه‌و كێشه‌یه ‌‌چاره‌سه‌ركراوه‌.

بابەتە پەیوەندیدارەکان