داواكەی سەرۆك وەزیران یان جێگری سەرۆكی پارتی؟

11:54 - 2024-05-07
کوردستان
111 جار خوێندراوەتەوە

مەسرور بارزانی سكاڵایەكی تۆماركرد، تێیدا داوا لە دادگای فیدراڵی دەكات، دادگا بڕیارێكی وەلائی دەربكات بۆ راگرتنی رێكارەكانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
مەسرور بارزانی لە سكاڵاكەیدا، دەڵێت: كۆمسیۆن هەرێمی كردووەتە چوار بازنە و كۆتاكانی بێبەش كردووە، هەروەها ئەوەش دەخاتەڕوو كە كۆمسیۆن پێچەوانەی ماددەی 49 پشتی بە ژمارەی دەنگدەران بەستووە لە دیاریكردنی ژمارەی كورسیی بازنەكان.
لێرەدا پرسیارێك لە كاك مەسرور و راوێژكارەكانی دەكەم:
یەكەم: كۆمسیۆن لەسەر بنەمای كورسیی بازنەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، كورسیی بازنەكانی هەرێمی كوردستانی دیاریكردووە، ئەوانیش لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتوان كورسییەكانیان دیاریكردووە.
دووەم: كۆمسیۆن لەسەر بنەمای بڕیاری دادگای فیدراڵی، هەرێمی كوردستانی كردووەتە چوار بازنە.
سێیەم: كۆمسیۆن لەسەر بنەمای بڕیاری دادگا، كورسی بۆ كۆتاكان دانەناوە.
چوارەم: نازانم بە چ مافێك پێگەی سەرۆك وەزیران بەكاردەهێنێت، بەڕێزیان كاربەڕێكەر و ماوەبەسەرچوون، ئایا رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی وەرگرتووە، چونكە تەواوی حزبەكان لەگەڵ بڕیاری دادگای فیدراڵین. كارەساتەكە لێرەدایە پێگە رەسمییەكان بۆ كاری نایاسایی و بەرژەوەندیی حزبی، بەكاردەهێنن.

چاودێرێكی بەئاگا

بابەتە پەیوەندیدارەکان