״موسڵ و دانیشتووانەكەی بۆ یەكێتی گرنگن״

08:56 - 2022-06-14
کوردستان
527 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی، پێشوازیكرد لە شێخ زەید محەمەد تاهیر عەبد رەبو ئەمیری قەبیلەی جبور لە عیراق و جیهان و ژمارەیەك كەسایەتیی شاری موسڵ.
لە دیدارەكەدا، كە هەرێم كەمال ئاغا ئەندامی سەركردایەتی، ئامادەبوو، سەعدی پیرە، ئاماژەی بە مێژووی دێرینی نێوان گەلی كورد و سەرجەم پێكهاتەكانی موسڵ و دەوروبەری كرد و گرنگیپێدانی یەكێتی بۆ موسڵ و دانیشتووانەكەی دووپاتكردەوە و رایگەیاند: سەرۆك مام جەلال هەمیشە تەئكیدی لەسەر گرنگی و بایەخی موسڵ و دانیشتووانەكەی دەكردەوە.

#سەعدی ئەحمەد پیرە

بابەتە پەیوەندیدارەکان