یۆرۆی هه‌ڵبژارده‌كانی كچانی ئه‌وروپا (بۆ ئه‌و یاریزانه كچانه‌ی ته‌مه‌نیان له 17 ساڵ كه‌متره) پێی ناوه‌ته دوا قۆناغی یارییه‌كانییه‌وه و ئێستا ئه‌م قۆناغه نوێیه‌ی یارییه‌كان له سوید ده‌ستیپێكردووه.
له قۆناغه‌كانی پێشووی یارییه‌كانه‌وه هه‌شت هه‌ڵبژارده بۆ دوا قۆناغ سه‌ركه‌وتوون و به‌سه‌ر دوو گروپدا دابه‌شكراون:
*گروپی یه‌كه‌م (ئیسپانیا، پورتوگال، پۆڵه‌ندا، به‌لجیكا).
*گروپی دووه‌م (سوید، نه‌وریج،ئینگلته‌را، فه‌ره‌نسا).
یارییه‌كانی ئه‌م دوا قۆناغه، له رۆژی 5 ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستیانپێكردووه و تا رۆژی 18 ی مانگ به‌رده‌وام ده‌بن، هه‌ر له‌م پاڵه‌وانێتییه‌وه یه‌كه‌م تا سێیه‌م ده‌بنه نوێنه‌رانی ئه‌وروپا له مۆندیالی كچان (بۆ ئه‌و یاریزانه كچانه‌ی ته‌مه‌نیان له 17 ساڵ كه‌متره) كه بڕیار وایه 16 ی ئۆكتۆبه‌ری ئاینده له دۆمنیكان ده‌ستپێبكات.
تائێستا ئه‌م یارییانه له هه‌ردوو گروپه‌كه‌دا كراون:
یه‌كه‌م و دووه‌می ئه‌م دوو گروپه ده‌گه‌نه قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕین و دوو یاریی پێشكۆتایی
گروپی یه‌كه‌م
*ئینگلته‌را 3×0 نه‌رویج.
*سوید 2×3 فه‌ره‌نسا.
گروپی دووه‌م
*ئیسپانیا 3×0 پورتوگال.
*پۆڵه‌ندا 1×0 به‌لجیكا.
شایانی باسه یه‌كه‌م و دووه‌می ئه‌م دوو گروپه ده‌گه‌نه قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕین و دوو یاریی پێشكۆتایی.