هه‌ردوو ماسته‌رزی مۆنتیكارلۆ و مه‌دریدیش كۆتاییانهات، به ته‌واو بوونی ئه‌م دوو ماسته‌رزه، له كۆی سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه مه‌زنه‌كان، چوار ماسته‌رز و گراندسلامێك كۆتایینهاتووه، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 8/5/2024ماسته‌رزی رۆما ده‌ستیپێكردووه كه پێنجه‌م ماسته‌رزی ئه‌مساڵه و تا 18 ی مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت.
گراند سلامی ئوستورالیا (AO OPEN) مانگی جه‌نیوه‌ری رابردوو رێكخرا، یه‌كه‌م ماستهرزیش كه ماسته‌رزی ئیندیانا وێڵز بوو له ئه‌مریكا رێكخراو دووه‌م ماستهرزیش ماسته‌رزی مه‌یامی بوو.
خشته‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كان
ئه‌و پاڵه‌وانێتییانه‌ی تائێستا كراون و ئه‌وانه‌ی تریش كە تا ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵ (مانگی یۆنیۆ –حوزه‌یران) ده‌كرێن، ئه‌م گراند سلام و ماستهرزانهن كهوادهكانیان دیارییكراوه:
گراند سلامی ئوستورالیا (1)
*1/15 تا 2024/1/28 له شاری ملبۆرنی ئوستورالیا رێكخرا، هه‌ردوو یاریی كۆتایی ئه‌نجامه‌كانیان به‌مشێوه‌یه بوون:
*یاریی كۆتایی كوڕان(یانیك سینه‌ر-ئیتالیا 3× 2 دنیێل میدڤیدیڤ-روسیا).
*یاریی كۆتایی كچان(ئارینا سابالینكا-بیلۆ روسیا 2× 0 چینوین چینگ-چین).
ماسته‌رزی ئیندیانا وێڵز-ئه‌مریكا(1)
*6 تا 2004/3/11 رێكخرا، یاریی كۆتاییه‌كان ئه‌نجامه‌كانیان به‌مشێوه‌یه بووه:
* كوڕان (كارلۆس ئهلكاراز-ئیسپانیا 2×0 دنیێل میدڤیدیڤ-روسیا).
* كچان (ئیگا شیڤیۆنتك-پۆڵه‌ندا 2×0 مارییا ساكاری-یۆنان).
ماسته‌رزی مه‌یامی-ئه‌مریكا (2)
*20 تا 2024/3/31 رێكخرا، یاریی كۆتاییه‌كان ئه‌نجامه‌كانیان به‌مشێوه‌یه بووه:
* كوڕان (گریگۆر دیمترۆڤ-بولگاریا 2×0 یانیك سینه‌ر-ئیتاڵیا).
* كچان (دانێللا كۆلینز-ئه‌مریكا 2× 0 ئیلینا رایباكینا-كازاخستان).
ماسته‌رزی مۆنتیكارلۆ (3)
ئه‌م ماسته‌رزه بۆ كوڕان بوو، له‌نێوان رۆژانی 7 تا 2004/4/14 دا له رۆمای ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو، له یاریی كۆتاییدا ستیڤانۆس تیستیباسی یۆنانی توانی 2-0 له كاسپه‌ر رۆدی نه‌رویجی بباته‌وه و جام و خه‌ڵاتی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه به‌رز بكاته‌وه.
ماسته‌رزی مه‌درید (4)
ئه‌م ماسته‌رزه بۆ كوڕان و كچان بوو، له نێوان رۆژانی 4/24 تا 2004/5/5 رێكخراو هه‌ردوو یاریی كۆتایی كوڕان و كچان ئه‌نجامه‌كانیان به‌مشێوه‌یه بوون:
*كوڕان:ئه‌ندرییه رۆبۆلیڤ-روسیا 2 × 1فیلیكس ئۆجێر-كه‌نه‌دا.
*كچان: ئیگا شیڤیۆنتیك-پۆڵه‌ندا 2 × 1 ئارینا سابالینكا-بیلۆروسیا.
ئه‌م مانگه‌و مانگی داهاتوو چه‌ند پاڵه‌وانێتییه‌كی تری ماسته‌رز و گراند سلامهكان به‌ڕێوه ده‌چن ئه‌وانیش بریتین له‌م پاڵه‌وانێتییانه:
ماسته‌رزی رۆما (5)
*8 تا 2024/5/19.
گراند سلامی پاریس (2)
*5/28 تا 2004/6/9.
گراند سلامی ویمبڵدۆن(3)
*1 تا 2004/7/14.