«چارەنووسی 30 هەزار فەرمانبەری گرێبەست یەكلادەكرێتەوە»

11:23 - 2024-05-08
کوردستان
67 جار خوێندراوەتەوە

عومەر حەسەن

نوێنەری گشتیی فەرمانبەرانی گرێبەست، دەڵێت: «چاوەڕێی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمین بۆ یەكلاكردنەوەی چارەنووسی نزیكەی 30 هەزار فەرمانبەری گرێبەست».
نەریمان بەهرام نوێنەری گشتیی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی كوردستان، لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ كوردستانی نوێ، رایگەیاند: «بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 8/5 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاربدات لە چارەنووسی فەرمانبەرانی گرێبەست تا بكرێنە هەمیشەیی».
هەر لەوبارەیەوە، ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، رایگەیاندووە: لەگەڵ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست لە پەیوەندیداین و پرسی بەهەمیشەییكردنیشیان لە كارنامەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندایە و ئامادەكاریی تەواو كراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان