شی جین پینگ و ماکرۆن باسی کێشە ئابوورییەکان دەکەن

01:25 - 2024-05-08
ئابووری
29 جار خوێندراوەتەوە

شی جین پینگ سەرۆک کۆماری میللی چین سەردانی فەرەنسای کرد و لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن کۆبوویەوە. لەپەنا مەسەلەی جەنگی ئۆکرانیا، کێشەو گرفتە ئابوورییەکانی نێوان یەکێتی و ئەوروپا چین تەوەرەی سەرەکی کۆبوونەوەکە بوون، هەروەها باسی  پەیوەندی  نێوان هەردوولا کرا لەپێش هەموویانەوە مەسەلەی ئۆتۆمبیلی کارەبایی چینی، کە ئێستا یەکێتی ئەوروپا لێکۆڵینەوە لەو بارەیە دەکات، چونکە کۆمپانیا ئەوروپییەکان، ترسیان لە  هەرزانی نرخی ئۆتۆمبیلە چینییەکان هەیە. جگەلەوەش مەسەلەی کردنەوەی بازاڕی چین بەرامبەر بە بەرهەمی کشتووکاڵییەکانی فەرەنسا. تەوەرێکی گرنگی تری ئەم دیدارە بوو. 
سەرچاوە: سکای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان