قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیسپانیا لە عیراق کرد

07:07 - 2024-05-08
کوردستان
92 جار خوێندراوەتەوە

پیدرۆ مارتینیس باڵیۆزی ئیسپانیا لە عیراق بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی، سەردانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی کرد.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: پیدرۆ مارتینیس کاتێک لەساڵی 1987 وەک دیپلۆماتێک لە باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە عیراق دەستبەکار بوو، ئاگاداری پرسی کورد و ئەو ستەم و نەهامەتییانەش دەبێت کە رووبەڕووی کورد بووەتەوە، لەو کاتەوە تاکو ئێستا دۆست و هاوسۆزی گەلی کوردە.
هەروەها وتیشی: لەم ساڵانەی دواییشدا کاتێک پیدرۆ مارتینیس وەک باڵیۆزی ئیسپانیا لە عیراق کاری دەکرد، بەردەوام هەوڵی نزیککردنەوەی بۆچوونی لایەنە سیاسییەکانی دەدا و زۆریش بە پەرۆش بوو بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان هەرێم و وڵاتی ئیسپانیا لە بوارە جیاوازەکاندا.
هاوکات قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد ئەمڕۆ 8/5/2024 بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە عیراق، بۆ ماڵئاوایی سەردانی کردین، سوپاسی هەموو هەوڵەکان و هاوکارییەکانیم کرد لە ماوەی کارکردنیدا و هیوای سەرکەوتنم بۆ خواست لە ئەرکی داهاتوویدا.


بابەتە پەیوەندیدارەکان