چوارەم بەشە ئاردی ئەمساڵ بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت

07:12 - 2024-05-08
کوردستان
83 جار خوێندراوەتەوە

چوارم بەشە ئاردی ئەمساڵ دابەش دەکرێت و حکومەتی عیراق دابەشکردنی ئەو بەشە ئاردە، وەک بەشێک لە بەشەخۆراکی مانگانە لێکدەداتەوە.
لەو بارەیەوە ئەسر داود غرێری وەزیری بازرگانی عیراق، رایگەیاند: بڕێکی نوێی ئارد، وەک بەشێک لە بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان لە هەموو عیراق و هەرێمی کوردستاندا دابەش دەکرێت.
هاوکات کۆمپانیای گشتی هاڕینی دانەوێڵە رایگەیاند: لیستی چوارەمی بەشە ئاردی ئەمساڵ ئامادە دەکەن و بەسەر بریکارەکاندا دابەشی دەکرێت.
لای خۆشیەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێم بریکارەکانی ئاردی ئاگادارکردەوە، سبەینێ پێنج شەممە 9/5/2024 لیستی بەشە ئاردەکە دابەش دەکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان