سەرۆک بافڵ بۆ دەنگی ئەمریکا: کشانەوەی ئەمریکا لە عیراق بەو شێوەیە نابێت کە باس دەکرێت

10:19 - 2024-05-08
کوردستان
121 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە واشنتن رایگەیاند، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق بەو شێوەیەی کە باس دەکرێت، روونادات.

تاڵەبانی لە وەڵامی پرسیارێکی دەنگی ئەمەریکادا وتی، "ئەمریکا دەستبەجێ هێزەکانی لە عیراق ناکشێنێتەوە". گفتوگۆکە تایبەتە بە گۆڕانی پەیوەندییەکانی ئەمریکا لە عیراق و بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق. پەیوەندی سەربازیمان لەگەڵ ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیماناندا بەردەوام دەبێت.

سەرۆک بافڵ زیاتر دوا و رایگەیاند، "لە قۆناغی داهاتوودا گفتوگۆ لەسەر شێوازی بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکرێت. جا ئایا پێویستە هێزەکانی هاوپەیمانان بەم شێوەی ئێستا هەن لە عیراق بمێننەوە یان نا؟ ئەمە بابەتێکە کە پێویستە وتوێژی لەسەر بکرێت".

بابەتە پەیوەندیدارەکان