سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سه‌ردانی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێری كرد و گوێبیستی دوكاندار و كاسبكارانی بازاڕه‌كه بوو.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی دوكانداره‌كاندا، جه‌ختیكرده‌وه كه پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه ئاشكرابكه‌ن و جددی بن له‌وباره‌یه‌وه، چونكه ئه‌م رووداوانه وایكردووه ئاستی متمانه‌ی كاسبكاران به‌رامبه‌ر شوێنی كاركردن و ئاسایشی پاراستنی موڵك و ماڵ و سامانه‌كانیان، كه‌مببێته‌وه.
وته‌بێژی یه‌كێتی، وتیشی: له‌سه‌ر حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێویسته به زووترین كات قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووان بكه‌نه‌وه و شوێنی كاره‌كانیان بۆ نۆژه‌نبكرێته‌وه و دڵنیابكرێنه‌وه له ئه‌منیه‌تی بازاڕه‌كانیان و پاراستنی كار و كه‌سابه‌تیان.