عومه‌ر حه‌سه‌ن
ئه‌ندامێكی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، راده‌گه‌یه‌نێت: «پارتی په‌رداخه ژه‌هره‌كه‌ی خوارده‌وه و په‌نای برده به‌ر دادگای فیدراڵی، به‌م هه‌نگاوه‌شی؛ شكستێكی دیكه‌ی بۆ خۆی تۆماركرد».
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ئه‌ندامی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، له لێدوانێكی تایبه‌تدا به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: «هه‌میشه پارتی له‌كاتی ئاسایی‌دا ده‌یوت دادگای باڵای فیدراڵی ناده‌ستوورییه و له‌و كاتانه‌شی كه تینی بۆ ده‌هات نه‌ك ده‌یوت ناده‌ستوورییه، به‌ڵكو به دادگای زه‌مانی به‌عس ده‌یشوبهاند و ناوزه‌ندی ده‌كرد به مەحکەمەی سەورە و له كۆتا به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانیشدا وترا شتێك نییه به‌ناوی دادگای باڵای فیدراڵی، به‌ڵام ئێستا هانای بۆ ده‌بات و سكاڵای له‌لا تۆمارده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌و مانایه دێت كه دواجار پارتی په‌رداخه ژه‌هره‌كه‌ی خوارده‌وه و هانای بۆ دادگایه‌ك برد خۆی به‌هه‌موو جۆرێك ره‌تیده‌كرده‌وه».
راشیگه‌یاند: «له‌دوای ئه‌وه‌ی بینییان وا كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رده‌وامه له‌سه‌ر رێوشوێنه‌كانی هه‌ڵبژاردن و به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامده‌درێت و ئه‌گه‌ر پارتیش رێگریی بكات و به تۆپزی نه‌هێڵێت هه‌ڵبژاردن له‌و شوێنانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی نفوزی ئه‌ودان؛ بكرێن، دوورنییه له‌خراپترین باردا عیراق په‌نابه‌رێته‌به‌ر ناردنی هێز بۆ پاراستنی هه‌ڵبژاردن و له بارێكی ئاسایش‌دا كۆمسیۆن له سه‌رجه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم و عیراق بڕیاری سزادانی پارتی بدات و یاساغی بكات، بۆیه ئامۆژگارییه‌كانی هێزه شیعییه‌كان و وڵاتانی دراوسێ و نێوده‌وڵه‌تیشی گوێلێگرت و په‌نایبرد بۆ ئه‌و دادگایه، كه تا دوێنێ پێیده‌وت مەحکەمەی سەورە».