سەرۆک کۆماری عیراق سەردانی هەولێر دەکات

12:09 - 2024-05-11
عیراق
462 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری عیراق سەردانی ھەولێر بکات و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ھەرێمدا کۆببێتەوە.
ئەمڕۆ د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق سەردانی شاری ھەولێر دەکات و لەگەڵ سەرۆکی ھەرێم و سەرۆک و جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێم کۆدەبێتەوە. لە دیدارەکاندا پرسە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکان و رەوشی عیراق و ھەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێن.
بڕیاریشە سەرۆک کۆمار بەشداری کۆنفرانسی ژینگە بکات کە لە شاری ھەولێر بەڕێوەدەچێت.

# سەرۆك كۆماری عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان